riklam

كۆنگرێسی ئه‌مریكا لەسەر پێدانی زانیاری دامه‌زرێنه‌ری فه‌یسبوك بانگهێشت دەكات

تەکنەلۆجیا 06:23 PM - 2018-04-05
.

.

پاش ئه‌وه‌ی كۆمپانیای فه‌یسبووك زانیاری به‌كارهێنه‌ران به‌ ده‌زگایه‌كی ئه‌مریكی ده‌فرۆشێت،  داوای یاسایی له‌سه‌ر ئه‌و كۆمپانیای فه‌یسبووك تۆماركراوه‌  به‌مه‌ش كۆمپانیای فه‌یسبووك توشی لێبرسینه‌وه‌ بوه‌ته‌وه‌.

كۆمپانیای فه‌یسبووك  50 ملیۆن داتاو زانیاره‌كانی فرۆشتووه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌  بردنی ئه‌و زانیارییانه‌ش به‌مه‌به‌ستی به‌كارهێنانیان بووه‌ له‌ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ.

هه‌فته‌ی داهاتوو دامه‌زرێنه‌ری فه‌یسبووك ده‌چێته‌ به‌رده‌م كۆنگرێسی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به‌ فرۆشتنی داتا و زانیاری به‌كارهێنه‌ران و وا بڕیاره‌ مارك زوكه‌ربێرگ دامه‌زرێنه‌ری فه‌یسبووك 11ـی ئه‌م مانگه‌ بچێته‌ به‌رده‌م لیژنه‌ی بازرگانی و وزه‌ی كۆنگرێسی ئه‌مریكا و دان به‌و هه‌ڵه‌یه‌دا بنێت كه‌ داتا و زانیاری به‌كارهێنه‌رانی فرۆشتووه‌.

هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ فرۆشتنی داتا و زانیاری به‌كارهێنه‌ران به‌ كۆمپانیای كامبریج ئه‌نالیتیكا كه‌ ئه‌و كۆمپانیایه‌ كۆمپانیای سیاسیه‌ كه‌یسێكی ئابروچوونی دروستكردوه‌ ، به‌پێی ئه‌و داتا و زانیارانه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ 97% ئه‌وانه‌ی داتا و زانیاره‌كان فرۆشراون سه‌ر به‌ ویلایه‌تی ئه‌مریكان .

PUKmedia به‌ سوپاسه‌وه‌ له‌ماڵپه‌ڕی تێك ئای وه‌رگیراوه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket