بۆ دڵێكی ته‌ندروست ئه‌م رێنماییانه جێبه‌جێ بكه
هەمەرەنگ 03:31 PM - 2018-04-04.
دڵ گرنگترین ئه‌ندامی زیندووی جه‌سته‌ی مرۆڤه، زیاتر په‌یوه‌سته به‌ژیانی رۆژانه‌مانه‌وه، كۆمه‌ڵێك مامه‌ڵه‌ی هه‌ڵه كاریگه‌ری راسته‌وخۆی ده‌بێت له‌سه‌ر دڵ و توشی چه‌ندین نه‌خۆشی ده‌كات، بۆ پاراستنی دڵ له‌نه‌خۆشییه‌كان ئه‌م چه‌ند رێنماییه‌ی خواره‌وه جێبه‌جێ بكه:
1- له دڵه‌ڕاوكێ و خه‌م به‌دووربه، سووربه له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه كه‌سێكی پۆزه‌تیڤ بیت، گه‌شبینی مه‌ترسییه‌كانی توشبوون به‌نه‌خۆشییه‌كانی دڵ كه‌مده‌كاته‌وه.
2- ئه‌و خۆراكانه بخۆ كه خوێنبه‌ره‌كان فراوان ده‌كات و فشاری خوێن و رێژه‌ی كۆلیسترۆڵ داده‌به‌زێنێت، بۆ گه‌یشتن به‌م خاڵه میوه‌و سه‌وزه‌و خۆراكه پاقله‌مه‌نییه‌كان بخۆ.
3- ئه‌و خواردنانه‌ی كه رێژه‌یه‌كی زۆر له‌چه‌وریان تێدایه بگۆڕه به‌و خۆراكانه‌ی كه‌متر چه‌وریان تێدایه، وه‌ك زه‌یتی زه‌یتون و زه‌یتی گوڵه‌به‌ڕۆژه.
4- تێرخه‌و به، هه‌وڵبده به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو خه‌وت رێكبخه‌یت، خه‌وتنی شه‌وان به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست به‌هێزترین چه‌كه بۆ روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ، چونكه جه‌سته به‌خه‌و ئارام ده‌بێته‌وه‌و به‌شه‌كانی چالاك ده‌بنه‌وه.
5- هه‌وڵبده رێژه‌ی شه‌كر له‌خوێندا زیادنه‌كات، ئه‌میش به‌خواردنی هاوسه‌نگ دێته‌كایه‌وه.
6- جگه‌ره مه‌كێشه، جگه‌ره‌كێشان ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی فشاری خوێن و گیرانی خوێنبه‌ره‌كان، هۆكاری ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه جگه‌ره رێژه‌یه‌كی زۆر له‌نیكۆتینی تێدایه، به‌مه‌ش مولوله‌كانی خوێن ده‌گرێت به‌خوێنبه‌ره‌كانی دڵیشه‌وه.
7- له‌كهول دووربكه‌وه‌ره‌وه، خواردنی مادده كهولییه‌كان ده‌بێته هۆی زیادبوونی لێدانی دڵ، ئه‌م زیادبوونه‌ش ده‌بێته هۆی جه‌ڵده‌ی دڵ.
8- پارێزگاری له‌كێشت بكه، هه‌وڵبده كێشێكی هاوسه‌نگت هه‌بێت و مه‌هێڵه قه‌ڵه‌و ببیت، بۆئه‌وه‌ی قه‌ڵه‌و نه‌بیت دووربكه‌وه‌ره‌وه له‌خواردنه خێراكان و ئه‌و خۆراكانه‌ی كه رێژه‌یه‌كی زۆر له‌چه‌وریان تێدایه.
9- هه‌وڵبده زانیاری ته‌واو له‌سه‌ر نه‌خۆشییه‌كانی دڵ وه‌ربگریت، زانیارییه‌كان وات لێده‌كه‌ن كه زیاتر ئاگات له‌ته‌ندروستی دڵت بێت و ئه‌وكارانه نه‌كه‌یت كه زیان به‌ته‌ندروستیت ده‌گه‌یه‌نێت.
10- به‌شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك وه‌رزش بكه، وه‌رزشكردن باشترین رێگه‌یه كه پارێزگاری له‌ته‌ندروستی دڵت ده‌كات، هاوكات دڵ له‌گیرانی خوێنبه‌ره‌كان و جه‌ڵته ده‌پارێزێت.
PUKmedia و/ گۆران قادر
س: رۆتانا
هەواڵی زیاتر
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
01:21 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
10:29 AM - 2024-04-18
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن كۆده‌بێته‌وه
10:01 AM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
10:06 PM - 2024-04-17
زۆرترین خوێنراو
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18 -
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
کوردستان 04:42 PM - 2024-04-18 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
کوردستان 03:49 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
کوردستان 02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
کوردستان 01:21 PM - 2024-04-18 -
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
کوردستان 10:29 AM - 2024-04-18 -
ئێزدییەكان ، دیرۆك و دابونەریتیان
کوردستان 10:05 AM - 2024-04-18