بۆچی هه‌رگیز نیشتمان نابێته هی هه‌مووان؟
بیروڕا 01:49 PM - 2018-04-04.
نیشتمان ئه‌و پارچه زه‌ویه‌یه كه كۆمه‌ڵه كه‌سانێك له‌سه‌ری نیشته‌جێن و ده‌بێته زێدی خۆیان و نه‌وه و باوباپیرانیشیان، هه‌ر ئه‌مه‌شه كه ده‌بێته هۆكاری خۆشویستنی و خۆبه‌ختكردن له پێناویدا،و ڕێگه‌نه‌دان به‌هیچ داگیركه‌رێكی ده‌ره‌كی كه پێی بخاته سه‌ر و خێروبێری وڵاته‌كه به‌هه‌ده‌ر ببات‌و كوشت و كوشتاری تیادا بكات.
نیشتمان چه‌نده بچوك یان گه‌وره بێت ،یا ده‌وڵه‌مه‌ند و هه‌ژار بێت یاخود چه‌نده ناخۆش بێت له‌ڕووی كه‌شوهه‌واو و ژینگه و نه‌بونی سیسته‌مێكی حوكمڕانی دادپه‌روه‌ر كه ئازادیه‌كانی تاك و كۆمه‌ڵگای تیادا زه‌وتكرابێت و دیموكراسیه‌ت و مافی مرۆڤی تیادا پێشیل بكرێت،هه‌ر خۆشه‌ویسته و هیچ كات مرۆڤه‌كان ناتوانن ده‌ستبه‌رداری ببن، نیشتمان لانكه و نه‌وای هاونیشتیمانیانی خۆیه‌تی،هه‌رچه‌نده ئه‌و تاكانه‌ش نادڵسۆز و بێوه‌فاو بێ ئه‌مه‌ك و خه‌مخۆریش نه‌بن بۆی.
نیشتمان ئه‌و دایكه به‌سۆزه‌یه كه هه‌موان به باش و خراپه‌وه له ئامێز ده‌گرێت به‌بێ جیاوازی،به‌ڵام ئه‌وه مرۆڤه‌كانه خۆیان لێده‌گۆڕێت و ده‌بنه كه‌سانی سپڵه و بێ ئه‌مه‌ك بۆ نیشتمانه‌كه‌یان.
مرۆڤه‌كان یاخود هه‌ندێكی كه‌م له مرۆڤه‌كان به‌ڕێكه‌وت یان به تۆپزی خۆیان ده‌كه‌نه ده‌مڕاست و لێپرسراو و سه‌ركرده‌ی نیشتمان و هاله و خه‌رمانه‌یه‌كی درۆینه به‌ده‌وری خۆیاندا دروست ده‌كه‌ن یان كه‌سانی ده‌وروبه‌ریان له هه‌لپه‌رست و گه‌نده‌ڵ و مشه‌خۆره‌كان بۆیان دروستده‌كه‌ن و له‌بارچاوی خۆیانیشدا خۆیان لێ گه‌وره ده‌كه‌ن و له زۆرینه‌ی جه‌ماوه‌ر دایانده‌بڕن و ده‌یانگه‌یه‌نن كه‌شكه‌لانی ئاسمان و به‌رزیان ده‌كه‌نه‌وه و ده‌یانخه‌نه ((ێه‌ومه‌عه‌یه‌كی))داخراوی له خوا و له‌جه‌ماوه‌ریش دوور ،ئیدی لێره‌وه مه‌ینه‌تیه‌كانی نیشتمان ده‌ستپێده‌كات و چه‌ندین چینی جیاواز دروست ده‌بێت و ململانێ چینایه‌تیه‌كان سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن و كۆمه‌ڵگاش شه‌قار شه‌قار ده‌بێت، چینێكی ده‌سه‌ڵاتدار و خۆ به‌زلزان و مه‌غرور و بێ منه‌ت له‌گه‌ل و نیشتمان له‌سایه‌ی ده‌سه‌ڵات و پۆست و پله و ئیمتیازاته‌كانه‌وه كه دوور له مافی ڕه‌وای خۆیان به‌ده‌ستیان هێناوه ،چینێكیش هه‌میشه سووته‌مه‌نی خه‌بات و خۆپیشاندان و شۆڕش و ڕاپه‌ڕینه‌كان بوه‌له‌لایه‌ك دژ به داگیركه‌رانی ده‌ره‌كی و دواتریش له‌سه‌رده‌می حوكمڕانی خۆیه‌تیدا ده‌بنه سووتماك بۆ هه‌وه‌س و ئاره‌زووه‌كانی شۆڕشگێڕانی دوێنێی نیشتمان و و خۆسه‌پێن و تاكڕه‌وی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مڕۆ،ئیدی ئه‌م دوو چینه دژ به‌یه‌كه نیشتمان دابه‌ش ده‌كه‌ن له‌نێو خۆیاندا،چینه كه‌مینه ده‌سه‌ڵاتداره‌كه به‌ناوی ((شه‌رعیه‌تی شۆڕشگێڕیه‌وه))هه‌موو حه‌رام و تابۆكانی نیشتمان بۆ خۆیان حه‌ڵاڵ ده‌كه‌ن و له‌زۆرینه‌ی جه‌ماوه‌ری به‌ش مه‌ینه‌تی حه‌رام ده‌كه‌ن، ئیدی لێره‌وه نیشتمان نابێته هی هه‌موان وه‌ك یه‌ك وبه‌یه‌كسانی،چونكه هه‌موان له‌سایه‌ی ئاسمان و له‌سه‌ر زه‌مینی نیشتماندا هه‌ست به‌یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری ناكه‌ن و ئازادی و مافه‌كانیان لێزه‌وتكراوه و ته‌نها له‌كاتی ته‌نگانه و شه‌ڕ و جه‌نگه ناڕه‌واكاندا نیشتمان ده‌بێته هی زۆرینه‌ی بێده‌سه‌ڵات كه هه‌میشه سووته‌مه‌نیه‌كی هه‌رزانكراون بۆ قوربانیدان و خۆشكردنی گڕی جه‌هه‌نه‌مێكی ب ناڕه‌وا داگیرساو كه ته‌ڕو وشكی نیشتمان پێكه‌وه ده‌سوتنێنێت.
ئاخر به‌چی نیشمان ببێته هی هه‌موان؟ له‌كاتێكدا ئیمتیازات و خۆشیه‌كانی ژیان ته‌نها بۆ كه‌مینه‌یه‌كی ده‌سه‌ڵاتدار له سه‌ركرده و حیزبه‌كان بێت و زۆرینه‌ش لێی بێبه‌ش بن،له‌كاتێكدا ئه‌و كه‌مینه گه‌نده‌ڵ و خۆسه‌پێن و پاوانخوازانه كۆنتڕۆڵی ته‌واوی جومگه‌كانی ژیان و گوزه‌رانی نیشتمانیان كردبێت،به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ریشدا زۆرینه له‌و نیشتمانه‌دا بێبه‌شكراو وبرسی و كرێنشین بن،ئیدی چی ده‌یانبه‌ستێته‌وه به‌و نیشتمانه و چۆن ئینتیمایه‌كیان بۆی هه‌بێت؟
كه‌واته تا سیسته‌مێكی حوكمڕانی ڕه‌شید و ژیر و دیموكراسی ته‌واو نه‌چه‌سپێت كه هه‌موان وه‌كویه‌ك هه‌ست به‌یه‌كسانی ئه‌رك و مافه‌كانیان نه‌كه‌ن و دادپه‌روه‌ری نه‌بینن له‌كار وكرده‌وه و دابه‌شكردنی خێروبێری نیشتماندا و نیشتمان نه‌بێته به‌هه‌شتێك بۆ خۆیان ونه‌وه‌كانیشیان هه‌رگیز نیشتمان نابێته هی هه‌موانو ئه‌وكاتیش هه‌ركه‌سه ده‌یه‌وێت چیتر له‌و نیشتمانه‌دا نه‌مێنێته‌وه و خۆی لێ ڕزگار بكات‌و به‌جێی بهێڵێت.
به‌داخه‌وه سه‌ركرده و حیزب و شۆڕشه‌كانی كورد به‌گشتی له‌هه‌ر چوار به‌شه‌كه‌یدا و به‌تایبه‌تیش له باشووری كوردستاندا هه‌ر له قۆناغی شاخ و شۆڕشه‌وه تاكو ئێستای سه‌رده‌می حومكڕانی و ده‌سه‌ڵاتدا،نیشتمان هه‌ر بۆ كه‌مینه‌یه‌كی ده‌سه‌ڵاتدار بوه و زۆرینه‌ش خۆیان به‌بێگانه زانیوه،هه‌ربۆیه‌ش نیشتمان سه‌رناكه‌وێت و پێشناكه‌وێت و له‌بازنه‌یه‌كی بۆشدا ده‌سوڕێته‌وه و زۆرینه تیایدا هه‌ست به ئه‌مان و ئاسایش ناكات،چونكه سه‌ركرده و حیزبه سیاسیه‌كان هێنده‌ی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی و بنه‌ماڵه‌یی له‌هه‌وڵدان نیوهێنده له‌خه‌می زۆرینه و نیشتماندا نین،ئه‌وه‌ندی به‌رژه‌وه‌ندیه ته‌سك و بچوكه حیزبی و سه‌ركرده‌یی و بنه‌ماڵه‌یی و ناوچه‌ییه‌كانیان لامه‌به‌سته نیوهێنده به‌رژه‌وه‌ندی باڵای گه‌ل و نیشتمانیان لا پیرۆز نیه.جا تا ئه‌وكاته‌ی كه هه‌موان وه‌كو یه‌ك له پێناو نیشتماندا قوربانی نه‌ده‌ن هیچ كات نیشتمان نابێته هی هه‌موان.
نه‌وزادی موهه‌ندیس
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28 -
یەکێتی و رەوتی حیکمە دوا پێشهاتەکان تاوتوێ دەکەن
ی ن ک 10:21 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
کوردستان 11:58 PM - 2024-03-27