riklam

بۆ دۆزینه‌وه‌ی كچه‌كه‌ی ده‌بێت به‌ شۆفێری ته‌كسی

هەمەرەنگ 11:33 AM - 2018-04-04
.

.

پیاوێكی چینی به‌ ناوی وانگ مینگ كینك دوای 24 ساڵ گه‌ڕان و پشكنین دواجار توانی كچه‌كه‌ ونبووه‌كه‌ی خۆی بدۆزێته‌وه‌.

ئه‌و پیاوه‌ چینییه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كچه‌كه‌ی بدۆزێته‌وه‌ بوو به‌ شۆفێری ته‌كسی و به‌رده‌وام هه‌واڵی كچه‌كه‌ی له‌موسافیره‌كانی خۆی ده‌پرسی.

وانگ ده‌ڵێت: هه‌میشه‌ وام هه‌ست ده‌كرد كه‌ له‌وانه‌یه‌ ڕۆژێك له‌ ڕۆژان كچه‌كه‌م له‌گه‌ڵمدا سه‌ركه‌وێت.

بۆ ماوه‌ی 24 ساڵ به‌دوای كچه‌كه‌یدا گه‌ڕا، ئه‌وه‌ سه‌یر بوو كه‌ وانگ وێنه‌ی كچه‌كه‌ی خۆی نه‌بوو، دواجار شێوه‌كار هات به‌ هانای وانگ و توانی به‌پێی زانیارییه‌كانی وانگ وێنه‌ی كچه‌كه‌ بكێشتێته‌وه‌ و ئه‌و وێنه‌یه‌ش له‌سه‌ر تۆڕه‌كانی ئینته‌رنێت بڵاو كرایه‌وه‌.

دوای ماوه‌یه‌ك له‌ شارێكی زۆر دووره‌وه‌ ژنێك به‌ ناوی كانگ یانگ ئه‌و وێنه‌یه‌ ده‌بینێت و په‌یوه‌ندی به‌ وانگه‌وه‌ ده‌كات و یه‌كتر ده‌بینن و پاش تاقیكردنه‌وه‌ی خوێنه‌كانیان ده‌ركه‌وت كه‌ باوك و كچن و به‌مشێوه‌یه‌ به‌ یه‌كتر شاد بوونه‌وه‌.

وانگ ده‌ڵێت كاتێك كه‌ كچه‌كه‌یان ته‌مه‌نی سێ ساڵ بوو له‌ بازاڕێَكی قه‌ره‌باڵغیدا كچه‌كه‌یان لێ ون بووه‌ و دوای بیست و چوار ساڵ توانیان بدۆزینه‌وه‌. له‌ئێستادا كچه‌كه‌یان ته‌مه‌نی 27 ساڵه‌.

PUKmedia
سه‌رچاوه‌/ بی بی سی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket