riklam

دیموكراسیەتەكەی ئەوان

بیروڕا 02:16 PM - 2018-04-03
.

.

دیموكراسیەتەكەی ئەوان

شوان کەریم کابان

رۆژئاوا، ئەوروپا‌و ئەمریكا، بەردەوام پێ لەسەر گرنگی بونی دیموكراسی‌و پاراستنی مافی مرۆڤ دادەگرن لەبەرامبەر وڵاتانی تر بەگشتی‌و ئێمە‌ومانان بەتایبەتی‌و لەهەر دیدار‌و كۆبونەوەیەكدا ئەو مەسەلەیە چەند بارە دەكەنەوە‌و ئاستی مامەڵە‌و هاوكاری كردنیان بۆ ئێمە وەك ئەزمونێكی نوێ حوكمرانی‌و هەروا هەندێ وڵاتی تر، پابەند دەكەن بە بونی دیموكراسی، فرە حیزبی، مافی مرۆڤ، ئازادی تاك‌و هەندێ جاریش رەخنە دەگرن‌و گلەییش دەكەن تا ئەو ئاستەی هەندێ رێكخراو كۆمیسیونی جیهانیش كە رۆژئاوا بەگشتی‌و ئەمریكا بەتایبەتی كاریگەری لەسەریانە. رەخنە لە هەرێم‌و هەندێ وڵاتی ناوچەكە دەگرن، بەدەر لەو وڵاتانەی دۆستی نزیكی ئەوروپا‌و ئەمریكان.
ئەمریكایەك‌و ئەوروپایەك كە هەمیشە پێ داگری لەسەر ئەوە دەكەن ئێمە دەبێ دیموكراتی بین‌و فرە حیزبی بپارێزین‌و پابەند بین بە پاراستنی مافی مرۆڤ ‌و ئازادی تاكەكەس‌و رادەبڕین فەراهەم بكەین، خۆیان دۆستی نزیكی ئەو وڵاتانەن كە یەك خێزان بەرێوەی دەبن‌و دیموكراسی لە کتێبیشدا بونی نیە‌و باسەكانی تریش هەروا. بۆنمونە شانشینی سعودیە كە ناوەكەشی بەناوی بنەماڵەی ئال سعودە‌و هەوا بەحرەین‌و ئیمارات‌و قەتەریش‌و هەندێ وڵاتی تریش.
لە ئەمریكا بەدرێژایی مێژووی دیموكراسی لەو وڵاتە، بەردەوام دوو حیزبی سەرەكی لە پێشبركێدا دان هەم بۆ سەرۆكایەتی هەم بۆ ئەنجومەنی پیران‌و نوێنەران. لەبەریتانیا دوو حیزبی سەرەكی هەن پارێزگاران‌و كرێكاران، لەم چەند ساڵەی دواییدا یەك حیزبی تر هاتە پێشەوە، بەڵام هەر ئەو دوانە ركابەرن، لەئەڵمانیا چوار پێنج حیزب كێبركێ دەكەن بۆ پەرلەمان، ئەمانە نمونەن، بەڵام لە وڵاتێكی وەك عیراق دەبێ فرە حیزبیەكەی رۆژئاوا داوامان لێ دەكات بگاتە نزیكەی 300 حیزب‌و گروپ‌و لایەن كە داخڵی پرۆسەی دیموكراسیی هەڵبژاردنی ئایندەی عیراقن‌و لەهەرێمی كوردستانیش ژمارەیەكی بەرچاوی بەردەكەوێ، كەچی لە وێنەیەكی تردا، چین دەبینین، زلهێزێكی سەربازی‌و ئابوری‌و مرۆیی، ركابەری ئەمریكا دەكات، كەچی یەك حیزب رابەرایەتی وڵاتێكی یەك ملیار‌و چوارسەد ملیۆنی دەكات‌و كۆنگرەی حیزبەكەشی مافی هەتاهەتایی مانەوە سەرۆكی وڵاتەكەدا دەدات ئەمریكا‌و رۆژئاواش پەیوەندیەكانیان لەگەڵیدا بەهێزتر دەكەن.
ئەوروپاش كە بەحیساب مەڵبەندی سەرهەڵدانی ئازادی‌و دیموكراسی‌و مافی مرۆڤە، پڕە لە حاڵەتی سەیروسەمەرە كە پێچەوانەی ئەو دەستەواژانەن. لەئیسپانیا هەردوو هەرێمی كەتەلونیا‌و باسك هەن. هەروا هەرێمی باسك لە فەرەنساشە، یانی لەمبەر‌و ئەوبەری سنوری هەردوو وڵات هەیە، ئەو دوو هەرێمە ماوەیەكی دورودرێژە داوای جیابونەوە دەكەن‌و لەوپێناوەشدا تێدەكۆشن بەڵام هیچ یەكێك لەو وڵاتانە ئەو مافەیان ناسەلمێنن‌و بەتوندی دژیانن. ساڵی پاریش كاتێك هەرێمی كەتەلونیا ریفراندۆمی بۆ جیابونەوە لە ئیسپانیا كرد، ئیسپانیا بەتوندی وەڵامی ئەو خواستەی كەتەلونیەكانی دایەوە‌و پەرلەمانی كەتەلونیای هەڵوشانەوە‌و هەموو مافێكی لێ سەندنەوە.
هەر پەیوەست بەم دوسێ یە، لەچەند رۆژی رابوردودا ئەڵمانیا لەسەر سنور كارلس پۆتشیمون-ی سەرۆكی پێشووی هەرێمی كەتەلونیای دەستگیر كرد كاتێك لە رێی وشكانیەوە لە دانیمارك دەگەرایەوە، قسەكەرێكیش بەناوی پۆلیسی ئەڵمانیاوە رایگەیاند، پۆتشیمون بەپێی داواكارییەكی ئەوروپا دەستگیر كراوە. یانی لە یەكێتی ئەوروپا ئەو نوسراوە دەرچوە بۆ دەستگیركردنی چونكە لەلایەن ئیسپانیا بەتۆمەتی فیتنەگێڕی‌و ئاژاوەنانەوە داوا كراوە.
لەراستیدا ئەمە روداوێكی سەیر‌و مایەی تێرامانێكی قوڵە، ئەوروپا یەك بانگەشەی دیموكراسی‌و مافی مرۆڤ‌و مافی گەلان دەكات، كەسێك بەتۆمەتی جیاخوازی‌و فیتنەگەری راو بنێ‌و بگرێ، لەوەش سەیرتر ئەڵمانیا بیگرێ. ئەمە لەكۆی دیموكراسیدا هەیە؟

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket