به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی به‌ریتانیاو كورد
بیروڕا 10:31 AM - 2018-04-01.
له به‌رژه‌وه‌ندی به‌ریتانیادا نییه هیچ وڵاتێک له‌وانه‌ی کوردی به‌سه‌ردا دابه‌ش بووه به یاسا یان به هێز شوناسی کورد له‌ناوببه‌ن
کاروان جه‌مال تاهیر
به‌ریتانیا یه‌کێکه له‌و وڵاتانه‌ی که زۆرترین ئه‌رشیف و به‌ڵگه‌ی گرینگی له‌سه‌ر کورد تێدایه ئه‌ویش به‌هۆی پێگه‌که‌ی و به‌ڕیوه‌بردنی وڵاتی عێراق وه‌ک موسته‌عمه‌ره‌یه‌ک سه‌ده‌یه‌ک پێش ئێستا وه نزیکی له ڕوداوه‌کانی کورد به به‌رده‌وامی، هاوکات له گه‌ڵ زیادبوونی نه‌هامه‌تییه‌کانی کوردیش به‌ڵگه‌کان و ئه‌رشیفی به‌ریتانیا زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ند بووه‌و به‌رده‌وامیش به‌ڵگه له‌سه‌ر پرسی کورد و مافه‌کانی زیاد ده‌بن له کتێبخانه‌و پرۆتۆکۆلی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا، ئه‌رشیفی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و خانه‌کانی ناوه‌نده‌کانی توێژینه‌وه‌ش به‌هه‌مانشێوه. ئه‌م ماوه‌یه‌ش پاش ڕوداوه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و مامه‌ڵه‌ی نادروستی حکومه‌تی فیدڕاڵی عێراق، چه‌ندین بابه‌ت و به‌ڵگه‌ی تری گرینگ چووه سه‌ر خانه‌ی ئه‌رشیفی تایبه‌ت به کورد.
پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه ئایا ناساندن و دانپیادانانی مافه‌کانی کورد بۆ مافی چاره‌نووس هۆکه‌ی نه‌بوونی به‌ڵگه‌ی مێژووییه ؟، یان ئایا کاتێک پرسی کورد ده‌وروژێنرێت له چوارچێوه‌ی ڕاپۆرتی سیاسی ناو په‌رله‌مان و لۆرده‌کان و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، کاریان پێده‌کرێت و ده‌بنه بنه‌ما بۆ چاره‌سه‌رێێکی ڕیشه‌یی پرسی کورد ؟ ،وه‌ڵامه‌که لای من به دڵنیایه‌وه نه‌خێر !
ئه‌وه‌تا جگه له‌ڕاپۆرته‌کانی ساڵانی پێشووتری په‌رله‌مانی به‌ریتانیا که باس له مافه‌کانی گه‌لی کورد ده‌کات، ئه‌مساڵیش لیژنه‌ی کاروباری دەرەوە لە پەرلەمانی بەریتانیا بەمەبەستی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون لەسەر خواستەکانی گەلی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان و هاوکارییه‌کانی به‌ریتانیا و بەرژەوەندیەکانیان، لێکۆڵینەوەیەکی فەرمی ڕاگه‌یاند له مانگی تشرینی دووه‌می ٢٠١٧ و نزیکه‌ی دوو مانگ به‌رده‌وام بوو، وته‌ی چه‌ندین کاربه‌ده‌ستی باڵای حکومه‌تی به‌ریتانیا و شاره‌زایان له بوار و پرسی کورد وه‌رگیران – به زاره‌که‌ی وه هه‌روه‌ها به نووسینیش، سی ٣٠ لایه‌نی جۆراوجۆر تێڕوانینه‌کانیان بۆ لیژنه‌که نارد له‌وانه باڵێۆزخانه‌ی عێراق و تورکیا له به‌ریتانیا، ناوه‌ندی به‌ناوبانگی بی بی سی، چه‌ند شاره‌زایه‌ک له سه‌ر پرسی کورد، وه ژماره‌یه‌کیش پارتی سیاسی هه‌رێمی کوردستان (بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، پارتی دیموکراتی کوردستان، به‌ڕێز د.یوسف وه‌ک سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان، نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێم له به‌ریتانیا و چه‌ند چالاکوانێکی کورد ) به هه‌مانشیوه له‌سه‌ر ئه‌و پرسه بۆچونه‌کانی خۆیان بۆ لیژنه‌که نارد.
لیژنه‌که پاش هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌موو به‌ڵگه‌کانی به‌رده‌ستیان له ماوه‌ی دوو مانگدا، ده‌ره‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌که‌یان له دووتوێی ڕاپۆرتێکی پوخت له ٦ ی شوباتی ٢٠١٨ بڵاو کردەوە و جیاواز له ڕاپۆرته‌کانی ساڵانی پێشووتر چه‌ند ڕاستییه‌کی جیاوازیان خستۆته ڕوو له کاتی گفتووگۆکردنیان له‌سه‌ر ده‌رئه‌نجامی ڕاپۆرته‌که له ناو هۆڵی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا له‌وانه:
سه‌رۆکی لیژنه‌ی کاروباری ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا به‌ڕێز تۆم تۆگن هات ئه‌ندام په‌رله‌مان له‌سه‌ر لیستی پارتی پارێزگاران له ناو هۆڵی په‌رله‌مان سه‌باره‌ت به ڕاپۆرته‌که‌یان ڕایگه‌یاند که خۆشحاڵه ڕاپۆرتێکی ئاوا گرینگ پێشکه‌ش ده‌کات که تاوتوێی بابه‌تێکی زۆر گرینگ ده‌کات له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا، ئه‌ویش خه‌ونه‌کانی گه‌لی کورده،که به‌داخه‌وه ساڵانێکی زۆره له‌لایه‌ن وڵاته‌که‌مان پشتگوێخراوه‌و به‌هه‌ند وه‌رنه‌گیراوه.
هه‌روه‌ها به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌ڵێت «به‌ریتانیا په‌یوه‌ندیه‌کی درێژ و مێژووی هه‌یه له‌گه‌ڵ گه‌لی کورد که ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سه‌ده‌یه‌ك له‌مه‌وپێش، په‌یوه‌ندییه‌کانمان له‌گه‌ڵیان له‌و کاتانه‌ی ئیداره‌ی عێراقمان ئه‌دا، وه پاشان له‌و کاتانه‌ی که ڕۆڵمان ده‌بینی له چاودێری کردنی ئاسمانی عێراق له ساڵانی نه‌وه‌ته‌کان، گه‌واهی ئه‌و ڕاستییه‌ن که دانمان ناوه به گه‌لی کوردا و وه له زۆر کاتیش‌دا پابه‌ندبوونی گونجاومان هه‌بووه به‌رامبه‌ریان».
لیژنه‌ی کاروباری ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی به‌ڕیتانیا له‌سۆنگه‌ی نیگه‌رانیان له ڕوداوه‌کانی دوای شه‌ڕی داعش و دۆخی گه‌لی کوردستان و سیاسه‌ت و هه‌ڵوێستی به‌ریتانیا به‌رامبه‌ر به ڕوداوه‌کان ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌یان ئه‌نجام دا، بۆیه زیاتر ته‌رکیزیان خستبووه سه‌ر ده‌رهاویشته‌کانی پاش ڕیفرانده‌می هه‌رێمی کوردستان پشتبه‌ستوو به ووته‌کانی چه‌ند لایه‌نێکی کوردی، لیژنه‌که له ڕاپۆرته‌که‌یاندا ئاماژه‌یان به‌وه داواه که له عێراق کورده‌کان ڕیفرانده‌میان ئه‌نجام دا له ئه‌یلولی ٢٠١٧، وه ده‌نگیان دا له به‌رژه‌وه‌ندی سه‌ربه‌خۆیی، ئه‌مه‌ش بۆ روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی به‌غداد، وڵاتانی ناوچه‌که وه کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بوو. وه تاکلایه‌نانه ئه‌و ناوچانه‌شیان خسته‌ناو که له داعشیان ئازاد کردبوو، که جێگه‌ناکۆکن له‌گه‌ڵ به‌غداد. ئه‌مه‌ش وای کرد که تاوانباربکرێن به زه‌وی داگیرکه‌ر و هه‌روه‌ها ناکۆکییه قوڵه‌کانی نێوان لایه‌نه‌کان مه‌ترسییه‌کانی شه‌ڕی به‌رزکرده‌وه.
وه تیشکیان خستۆته سه‌ر ئه‌وه‌ی که پاش ڕیفراندۆم ڕوبه‌ڕووبونه‌وه‌ی سه‌ربازی له نێوان هێزه کوردییه‌کان و هێزه‌کانی عێراقی فیدڕاڵی ڕوویدا له‌لایه‌ک وه زیادبوونی گرژییه‌كان له نێوان خودی هێزه کوردییه‌کان خۆیاندا له‌لایه‌کی تره‌وه زیادی کرد، هه‌رچه‌نده که زۆرینه‌ی ده‌نگه‌کان له به‌رژه‌وه‌ندی جیابوونه‌وه بوون له عێراق، به‌ڵام کورده عێراقییه شایه‌دحاڵه‌کان به به‌رده‌وامی باسیان له‌وه ده‌کرد که ڕیفرانده‌م وه‌ک دوایین کارت باشتربوو که خۆمانمان لێبپارێزایه، هه‌رچه‌نده ئه‌م تێڕوانینه له‌وانه‌یه پشتیوانیی زۆرتری به‌ده‌ستهێنابێت ئه‌وه‌ش به‌هۆی کاردانه‌وه‌کانی کورده‌کان ڕوبه‌ڕووی بوونه‌وه له ماوه‌ی پێش وه پاش ڕیفرانده‌م، هه‌ندێکیش ڕیفرانده‌میان به‌وه وه‌سف ده‌کرد که ستراتیژیه‌کی دانوستاندنی سیاسی بێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی پێگه‌ی زیاتر بۆ هه‌رێمی کوردستان له عێراق نه‌ک به‌ده‌ست هێنانی سه‌ربه‌خۆیی لێی.»
هه‌روه‌ها ڕاپۆرته‌که هێما بۆ ئه‌وه ده‌کات و ڕه‌خنه ده‌گرێت که ئه‌وانه‌ی شه‌ڕی داعشیان کرد هه‌مان دوژمنیان هه‌بوو، به‌ڵام زۆر کات ناکۆک بوون له ڕوئیا که دوای داعش چی بکرێت، وه ئاماژه‌یان به‌وه داوه که گروپه کوردییه‌کان له ناو ئه‌وانه‌دا بوون که شه‌ڕی داعشیان کرد له عێراق و سوریا، ڕۆڵی خۆیان بینی له سه‌رکه‌وتنی سه‌ربازی و له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانی جیهانی پشتیوانی کران-به به‌ریتانیاشه‌وه. سه‌رکه‌وتنه‌کانیا بووه هۆی فراوانکردنی ناوچه‌کانیان له هه‌ردوو وڵات،ئه‌و فراوانبوونه له‌به‌رامبه‌ردا بووه هۆی زیاد بوونی ناکۆکییه‌کان له گه‌ڵ حکومه‌ته‌کانی ناوچه‌که، له‌م سۆنگه‌یه‌شه‌وه لیژنه‌که له ڕاپۆرته‌که‌یاندا ڕایانگه‌یاندووه که هه‌ستیان به‌وه کردووه که مه‌ترسی سه‌رکه‌وتنه‌کانی دوێنێ ده‌بێته هۆکار بۆ شه‌ڕی سبه‌ینێ، هه‌ر بۆیه ده‌ڵێن که پێش ڕوداوه‌کان و دروست بوونی ئاڵۆزییه‌کان هۆشداری دراوه‌ته حکومه‌تی به‌ریتانیا که شه‌ڕێکی نوێ، یان ئالۆزبوونی پێکدادانه‌کان به‌رێوه‌یه-که به‌دڵنییاییه‌وه چاوه‌ڕوانکراوه، وه لایه‌نه کوردییه‌كان که ڕۆڵیان بینی له له‌ناوبردنی داعش و به‌هۆیه‌شه‌وه به‌هێز بووبوون ئیحتمالی زۆره به‌شێکی ئه‌و شه‌ڕه‌بن. به‌ڵام هۆشدارییه‌که له‌لایه‌ن حکومه‌تی به‌ریتانیا پشتگوێخراوه، بۆیه سیاسه‌تی حکومه‌ت بۆته جێگه‌ی ڕه‌خنه‌ی لیژنه‌که.
بۆ سه‌لماندنی ئه‌و بابه‌ته لیژنه‌که ئاماژه‌ی به هه‌ردوو ڕوداوه‌کانی ئۆکتۆبه‌ری ٢٠١٧هه‌رێمی کوردستان و کانوونی دووه‌می ٢٠١٨ عه‌فرین داوه و ده‌ڵێت «دوای ئه‌وه‌ی کورده‌کانی عێراق له ڕیفرانده‌مدا ده‌نگیان له به‌رژه‌وه‌ندی سه‌ربه‌خۆیی دا، حکومه‌تی فیدڕاڵی ده‌ستی گرته‌وه به‌سه‌ر زۆربه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی که کورده‌کان له داعشیان ئازاد کردبوو»، هاوکات له کانوونی دووه‌می ٢٠١٨ تورکیا ده‌ستی به هێرشه‌کانی کرد له دژی هێزه کوردیه‌کان له هه‌رێمی عه‌فرین له باکوری سوریا»، لیژنه‌که پێی وایه ئه‌و په‌لامارانه‌ی تورکیا بۆ سه‌ر ناوچه کوردییه‌کان له عه‌فرین وا ئه‌کات که زیاتر ڕاپۆرته‌که‌یان گرینگی و ئه‌همییه‌تی هه‌بێت که له‌م هه‌فتانه‌ی پیشودا جێگه‌ی دودڵی قوڵ بوون. ئه‌وه‌ش ده‌سه‌لمێنن که ئه‌و هێرشانه به‌رده‌وامی ناکۆکی درێژخایه‌نی نێوان ئه‌نکه‌ره‌و گروپه کوردییه جیاوازه‌کانه، به‌ڵام گۆڕانکارییه‌کی نوێشه، له‌لایه‌که‌وه تورکیا دووه‌م هێزی گه‌وره‌ی ناتۆیه، وه‌له‌لایه‌کی تره‌وه میلیشیایه‌ک (مه‌به‌ستی هێزه کوردییه‌کانی ڕۆژئاوایه) پشتیوانی ده‌کرێت له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانه‌کانی تورکیاوه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆکی لیژنه‌که دان به‌وه‌دا ده‌نێت که ئه‌م گرژییانه هه‌ندێک له هاوپیمانییه سه‌ره‌کییه‌کانی به‌ریتانیای دا به‌گژ یه‌كدا، نه‌ک ته‌نها تورکه‌کان و ئه‌مریکاییه‌کان، که زۆر به قووڵی تێکه‌ڵبوبوون له گه‌ڵ هه‌ردوولادا، به‌ڵکو هێزه‌کانیشی له سه‌ر زه‌وی دا به‌گژ یه‌کدا. وه پێیان وایه که گرژییه‌كان بونه هۆکاری دروستبوونی نه‌هامه‌تی و موعاناتی نوێ بۆ خه‌ڵکی ناوچه‌که، که لیژنه‌که پێی وایه بۆته هۆی به‌فیڕۆچوونی ئه‌و کاره زۆره‌ی که به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌کانی ئه‌نجامیان دا بۆ به‌هاناوه‌چوونی دۆخی مرۆیی خراپ له ناوچه‌که‌دا. هاوکات ڕاپۆرته‌که ئه‌و ڕاستییه ده‌سه‌لمێنێت که گرژییه‌کان هۆکارێکی تریان دا بۆ شه‌ڕکردن له ناوچه‌که، وه ئه‌و ناسه‌قامگیرییه‌ش به هه‌ڕه‌شه ده‌بینرێت بۆ سه‌ر به‌ریتانیا له دیدی لیژنه‌که‌وه ئه‌ویش له ڕێگه‌ی زیادبوونی چه‌که‌کان و توندوتیژی بیروپاوه‌ڕ.
لیژنه‌ی کاروباری ده‌ره‌وه له ده‌ره‌نجامی ڕاپۆرته‌که‌یاندا ڕه‌خنه له هه‌ڵوێستی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ده‌گرێت و پێیان وایه که وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه که‌می پێ‌بوو به لیژنه‌که ڕابگه‌یه‌نێت له‌سه‌ر هه‌ندێک له‌و پرسانه‌ی که ڕێگه‌خۆشکه‌ر بوون بۆ گرژیی و ناکۆکییه‌کان وه پێی وایه که وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا به‌شیوه‌یه‌کی گونجاو مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌م پرسانه‌دا نه‌کردووه، بۆیه ئامۆژگاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ده‌کات و ڕایانده‌سپێرێت که پێویسته فشار بخه‌نه سه‌ر حکومه‌تی عێراق بۆ هه‌ڵگرتنی ئه‌و ئاسته‌نگیانه که خراونه‌ته سه‌ر هه‌رێمی کوردستان له‌دوای ئه‌مجامدانی ڕیفرانده‌مه‌وه وه به دیاریکراوی لابرنی ئابلۆقه‌ی سه‌ر گه‌شته‌کانی ئاسمانی، به پێچه‌وانه‌وه ئاسته‌نگییه‌کان کورده‌کان زیاتر هانئه‌دات له به‌رده‌وام بوون له ڕێڕه‌وی جیابونه‌وه‌یان نه‌ک یه‌کگرتنه‌وه‌یان، هاوکات پێشنیار بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ده‌که‌ن که نامه‌ی فه‌رمی بنوسێت بۆ عێراق، به‌فه‌رمی ئاماده‌یی خۆی بشانبدات له ڕۆڵێکی باشتردا بۆ سازدانی زه‌مینه‌ی گفتووگۆکردن وه ئامۆژگاری حکومه‌ت ده‌کات که ده‌بێت ئاماده‌بێت ڕه‌خنه‌بگرێت له هه‌ردوولا حکومه‌تی فیدڕاڵ و حکومه‌تی هه‌رێم له کاتێکدا که پێویسته ڕه‌خنه‌بگیرێت،
له ڕه‌خنه‌یه‌کی تری لیژنه‌که‌دا داوا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌ی به‌ریتانیا ده‌که‌ن که هه‌ڵوێستی خۆیان ڕابگه‌یه‌نێت له‌سه‌ر ده‌ست به‌سه‌راگرتنه‌وه‌ی ناوچه ناکۆکی له‌سه‌ره‌کان له‌لایه‌ن میلیشیا شیعه‌کانه‌وه، وه ئاماژه‌ی ڕاسته‌وخۆیان داوه به‌و ڕاپۆرتانه‌ی ڕێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان که له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی تاوان له‌لایه‌ن میلیشیاکانه‌وه بڵاوکراونه‌ته‌وه له ناوچه‌کانی جێگه ناکۆک. وه داوای هه‌ڵوێستی حکومه‌ته‌که‌یان ده‌که‌ن که ده‌بێت ڕای خۆیان ڕوونبکه‌نه‌وه که ئایا ئه‌وان ئێران وا ده‌بینن که هاوکاری میلیشیاکان ده‌که‌ن یان کۆنترۆڵیان کردوون.
هه‌ر له دیبه‌یتی په‌رله‌مان له‌سه‌ر ڕاپۆرته‌که‌ی لیژنه‌که به‌ڕێز فیلپ هۆلۆبۆن ئه‌ندامی په‌رله‌مانی پارتی پارێزگاران به سه‌رۆکی لیژنه‌که ڕاده‌گه‌یه‌نێت که نه‌ک ته‌نها سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا به‌رامبه‌ر به کورد هه‌ڵه بووه له ماوه‌ی ١٠٠ ساڵی ڕابردوودا به‌ڵکو کورد له‌لایه‌ن ئێمه‌وه پشتگوێ خران له ١٩١٨ وه، گوێمان نه‌دانی له ڕێککه‌وتننامه‌ی ڤورسه‌یلسTreaty of Versailles که له ٢٨ حوزه‌رانی ١٩١٩ واژۆکراو کۆتایی به جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م هێنا گرفته‌کان له‌وکاته‌وه ده‌ستیان پێ‌کرد ، وه دان به‌و ڕاستییه‌دا ده‌نێت که به‌بێ کورد داعش له‌ناو نه‌ده‌برا، به‌ڵام ئێسته‌ش وه‌ک پێشتر پشتگوێ ده‌خرێن. وه ئه‌مه گرفتێگی گه‌وره‌یه و کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌بێت چاره‌ی بکات.
سه‌رۆکی لیژنه‌ی کاروباری ده‌ره‌وه له وه‌ڵامی ئه‌م تێڕوانینه‌دا ده‌ڵێت، له پێگه‌ی به‌رپرسیارێتی و ئه‌رکمه‌وه وه‌ڵامی هه‌موو بابه‌تێک ئه‌ده‌مه‌وه که ڕاپۆرته‌که‌مان ئاماژه‌ی پێداوه، بۆیه ڕاستگۆیانه له دانپێدانانێکی هه‌ستیارو مه‌ترسیداردا ڕایده‌گه‌یه‌نێت که به‌داخه‌وه ئه‌وه ڕاسته که مێژووی به‌ریتانیا زۆر باش و پرشنگدار نییه به‌رانبه‌ر به کورد به‌تایبه‌تی له سه‌رده‌می وینیستن چه‌رچڵ که ئه‌و کاته وه‌زیری موسته‌عمه‌ره بووه وه یه‌که‌م که‌س بوو چه‌کی کیمیایی به‌کارهێنا له دژی کورد، وه ده‌ڵێت به‌دڵنییاییه‌وه ئه‌وه هێزی شاهانه‌ی به‌ریتانیایی بوو بۆمبه‌کانی فرێ دایه خواره‌وه، وه یه‌کێک له هۆیه‌کانی که هێزی ئاسمانی شاهانه هێشتا هه‌یه ئه‌وه‌یه که خه‌رجی چاودێری ئیستعماری که‌مکرده‌وه به که‌مکردنه‌وه‌ی ژماره‌ی به‌ته‌لانێۆنه‌کانی که پێویست بوون.
وه له باره‌ی ڕۆڵی به‌ریتانیا له ئێستادا سه‌رۆکی لیژنه‌که ده‌ڵێت ڕاستیه‌که ئه‌وه‌یه که ڕۆڵی به‌ریتانیا ئه‌مڕۆ وه‌ک دروستکه‌رێکی ئاشتی وه هاوڕێیه‌کی پابه‌ند و هه‌ماهه‌نگ له‌گه‌ڵ ته‌واوی ناوچه‌که ده‌بێت دان به‌وه‌دا بنێین که گه‌لی کورد مافی دیاریکردنی چاره‌نوسیان هه‌یه، وه ئه‌وه بسه‌لمێنین، به‌ڵام پێویسته له هه‌مانکاتدا هانیان بده‌ین که وه‌ک به‌شێکی کۆماری عێراق بمێننه‌وه له‌و ناوچانه‌ی که له چوارچێوه‌ی عێراقدان.
ئه‌مه له کاتێکدایه که لیژنه‌که له ڕاپۆرته‌که‌یاندا ئه‌و ڕاستییه‌ش ده‌وروژێنن و به‌ڕوونی ده‌ڵێن کورده‌کان له عێراقدا هه‌ست ده‌که‌ن که به‌ندکراون و مافه‌کانیان پێشێل کراوه به درێژایی مێژوو. هه‌روه‌ها دان به‌وه‌دا ده‌نێن که زۆرینه‌ی ده‌نگه‌کانی کورده‌کان بۆ سه‌ربه‌خۆیی ئاماژه‌یه‌کی ڕوونن بۆ بێزاریان له هه‌ڵسوکه‌وت و هه‌ڵوێستی نا دادپه‌روه‌رانه‌ی عێراق له‌گه‌ڵیان.
لیژنه‌که زۆر به‌گوڕه‌وه لێکۆڵینه‌وه‌که‌یان ده‌ست پێ‌کرد و به‌خوێندنه‌وه‌ی به‌نده چاوه‌ڕوانی تێڕوانینێکی جیاوازتریان ده‌کرد له‌وه‌ی که بیستیان له‌لایه‌ن هه‌ندێک له لایه‌نه جیاوازه‌کانی کورد، وه ئه‌وان هه‌ڵسه‌نگاندنیان له‌سه‌ر ووته‌کانی خودی کورد خۆی ئه‌نجام داوه که به‌داخه‌وه له‌سه‌ر خواستی سه‌ربه‌خۆیی جیاواز ده‌رکه‌وتن ئه‌مجاره‌ش، بۆیه له ڕاپۆرته‌که‌یاندا به‌ڕوونی ئاماژه‌یان به‌وه داوه که «خواسته‌کانی کورد بۆ دانپێنان و پارێزگاری کردن له شوناسیان ئاڵۆزه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی دابه‌شبوون بۆ چه‌ند گروپێک له چه‌ند ناوچه‌یه‌کدا وه خه‌بات ده‌که‌ن به شێوه‌ی جیاواز، به‌ڵام ئه‌و شایه‌دحاڵه کوردانه‌ی که گوێبیستی وته‌کانیان بووین له هه‌موو پارچه‌کان، ووتیان که هه‌وڵه‌کانیان بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ره‌کان له‌چوارچێوه‌ی ناسیونالستی جیاواز ده‌بێت له تورکیا، سوریا، عێراق، هه‌روه‌ها ئێران.
بۆیه له ڕاپۆرته‌که‌دا هاتووه و به‌ڕوونی ئامۆژگاری حکومه‌تی به‌ریتانیا ده‌کات و ده‌ڵێت که به‌هیچ شێوه‌یه‌ک له به‌رژه‌وه‌ندی به‌ریتانیادا نییه که هیچ وڵاتێک له‌وانه‌ی کوردی به‌سه‌ردا دابه‌ش بووه به یاسا یان به هێز شوناسی کورد له‌ناوببه‌ن، وه به‌هه‌مانشێوه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی به‌ریتانیادا نییه که گروپه کوردییه‌کان ئامانجه‌کانیان به‌ده‌ستبهێنن له ڕێگه‌ی توندوتیژی و جوڵه‌ی تاکلایه‌نانه.
گرفته‌که لێره‌دایه له‌م ناڕوونییه‌ی سیاسه‌تی به‌ریتانیایه که به‌درێژایی مێژوو وا بیریکردۆته‌وه و یه‌کلاکه‌ره‌وه نه‌بووه له بڕیاردا و گه‌لی کوردی خستۆته ئه‌م دۆخه‌ی که ئێستا تێیدایه، له‌لایه‌ک مافی چاره‌نووس بۆ گه‌لی کوردستان به ڕه‌وا ده‌بینێت و ده‌ڵێت ده‌بێت بسه‌لمێنرێت، وه له‌لایه‌کی تره‌وه ده‌ڵێت به‌ڵام ده‌بێت له چوارچێوه‌ی عێراق بمێننه‌وه بۆ پاراستنی هاوسه‌نگی پێکهاته‌یی عێراق، ئه‌مه‌ش ئه‌و دیده‌یه که به‌ریتانیاییه‌کان له سه‌رده‌می موسته‌عمه‌ره‌وه بڕوایان پێیه‌تی تاکو تێستاش وه نه‌یانتوانیوه ته‌جاوزی ئه‌م تێڕوانییه بکه‌ن، به‌ڵام له‌م ڕاپۆرته‌یاندا وه له‌سه‌ر ده‌رهاویشته‌کانی دوای ڕیفرانده‌م ده‌یانه‌وێت هۆکاری سه‌رنه‌که‌وتنی دیاریکردنی مافی چاره‌نووس بخه‌نه ئه‌ستۆی خودی کورد خۆیه‌وه، ئه‌مه‌ش به‌داخه‌وه له سۆنگه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی وته‌کانی هه‌ندێک لایه‌نی دیاریکراوی هه‌رێمی کوردستان و توێژه‌ره‌وه‌ی کورد که وه‌ک شایه‌د وته‌یان لێوه‌رگیرا سه‌رچاوه‌ی گرتووه، بۆیه له ڕاپۆرته‌که‌یاندا ده‌ڵێن، زۆر له‌و شایادحاڵانه‌ی قسه‌مان له‌گه‌ڵ کردن ئه‌وه‌یان وت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ریفراندۆم بۆ سه‌ڕبه‌خۆیی ڕاگه‌یه‌ندرا، به‌ڵام ڕاستییه‌که ئه‌وه بووه که هه‌نگاوه‌که بۆ ئۆتۆنۆمییه‌کی زیاتر بووه له چوارچێوه‌ی کۆماری عێراقدا، که‌واته گرژی زۆرتر هه‌یه له‌ناو ڕای کورده‌کان که یه‌کسه‌ر به‌ڕوونی ده‌رده‌که‌وێت. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ش به به‌شێک له‌و به‌ڵگانه‌ی به‌رده‌ستیان ئه‌دات که ئۆتۆنۆمی هه‌رێمی کوردستان بۆته بابه‌تێکی جێی مشتومڕی گه‌وره ته‌نانه‌ت له خودی هه‌رێمی کوردستان خۆیدا، وه‌به‌ته‌واوه‌تی ڕوون نییه که سه‌ربه‌خۆیی ته‌واوه‌تی خواست و داواکاری بێت له لای کورده‌کان، بۆیه له ڕاپۆرته‌که‌یاندا ده‌ڵێن گفتووگۆو دیبه‌یتێکی زۆر له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته هه‌یه، وه به ته‌ئکید هه‌ندێک له به‌ڵگه‌کان هێمایان بۆ ئه‌و ڕاستییه کردووه که به‌دڵنیاییه‌وه زۆرێک به‌دوای ئۆتۆنۆمییه‌کی زۆرترن له کۆماری عێراق نه‌ک سه‌ربه‌خۆیی، بۆیه به‌دیاریکراوی نه‌یانڕوانیوه‌ته زانیاری زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته، به‌ڵام ڕایده‌گه‌یه‌نن که سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا بۆ پشتیوانی ئۆتۆنۆمی هاووڵاتیانی هه‌رێمی کوردستان گرنگه، وه به هه‌مانشێوه پشتیوانی مافی حکومه‌تی عێراقیش له سه‌روه‌ری خاکه‌که‌ی گرنگه مادام ئه‌مه خواستی خۆیان بێت.
جاک لۆپرستی ئه‌ندام په‌رله‌مان له‌سه‌ر لیستی کۆنسێرڤه‌تیف و سه‌رۆکی گروپی دۆستایه‌تی کورد له په‌رله‌مان که نه‌یتوانی له دیبه‌یته‌که‌دا له سه‌ر ڕاپۆرته‌که به‌شداربێت، به‌ڵام دوایی ڕاگه‌یاندنێکی بڵاوکرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه دا که ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستان شه‌رعییه‌ت نادات به ئابلۆقه‌کان و هه‌ڵوێسته ناده‌ستوری و تونده‌کانی حکومه‌تی فیدڕاڵی، به‌ڵام هه‌ڵوێست و ئابلۆقه‌کانی به‌غداد شه‌رعییه‌ت ئه‌دات به پرسی جیابوونه‌وه‌ی کورده‌کان. له‌کاتێکدا که سه‌رکرده دوور بینه‌کان له عێراقی فیدڕاڵ‌دا پیویست بوو بپرسن که چی بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی کورده‌کان هانبده‌ن بۆ مانه‌وه‌یان له عێراق به یه‌کسانی، وه کاربکه‌ن بۆ جێبه‌جێکردنی ته‌واوه‌ی ده‌ستووری عێراق».
ئه‌مه گفتوگۆ عه‌قلمه‌ندانه‌که‌یه، نه‌ک ئه‌وه‌ی که به‌داخه‌وه له نێوخۆدا له‌ناو خودی کورد خۆیدا وه بۆ ململانێی سیاسی ئاراسته‌کانیان به‌شێوه‌یه‌کن که شه‌رعییه‌ت ئه‌ده‌ن به هه‌ڵسوکه‌وته نادادپه‌روه‌رانه و ناده‌ستووری و توندوتیژه‌کانی حکومه‌تی فیدڕاڵی، هه‌ندێک بیانو ئه‌هێننه‌وه له بری به‌غداد و وا ده‌دوێن که ته‌نها هه‌رێمی کوردستان له سیاسه‌تدا هه‌ڵه‌ی کردووه و شه‌رعییه‌ت ئه‌دان به کاردانه‌وه تونده‌کانی حکومه‌تی فیدڕاڵ، ئه‌مه‌ش ڕاسته‌وخۆ کاریگه‌ری کردۆته سه‌ر داڕشتنی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا.
بۆیه ده‌ڵێم خۆزگه بۆ یه‌کجاریش بێت کورد یه‌کده‌نگ بێت و هه‌میشه ململانێی سیاسی زاڵ نه‌بێت به‌سه‌ریدا له‌کاتی نه‌هامه‌تی و واز له یه‌کتر تاوانبارکردن بهێنن، پێکه‌وه ڕوبه‌ڕووی فاکته‌ره ده‌ره‌کییه‌کان ببنه‌وه که بۆته هۆی درووستبوونی نه‌هامه‌تییه‌کان، من ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر هه‌رێمی کوردستان هه‌ڵه‌شی کردبێت له خوێندنه‌وه‌ی ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم ئه‌وا ئه‌م پرسه هه‌ستیاره بۆ ململانێی سیاسی به‌کارنه‌هێنرێت زیاتر سوورمان بکات له‌سه‌ر مافه‌کانمان و به‌یه‌که‌وه بڵێین هه‌رچه‌نده فاکته‌ری ناوخۆیی و ده‌ره‌کی له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌که‌ماندا نه‌بوو به‌ڵام گه‌لی کورد نه‌ته‌وه‌یه‌که که ڕۆژێک دێت به به‌سه‌ربه‌خۆیی و ئازادی بژێت، خۆزگه به‌یه‌که‌وه هه‌موو ده‌مانووت ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌شمانکردبێت له خوێندنه‌وه‌کانمان ئه‌وا حکومه‌تی فیدڕاڵ هه‌ڵه‌ی کوشنده‌و گه‌وره‌تری کردووه که به‌وشێوه‌یه کاردانه‌وه‌ی توند‌و سزای به‌کۆمه‌ڵ بخاته سه‌ر کوردستان، هاوکات کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیش به هه‌مانشێوه هه‌ڵه‌یان کردووه که له بنه‌ماکانی دیموکراسی و مافی چاره‌نوس و یاسای نێوده‌وڵه‌تی و به‌نده‌کانی جارنامه‌ی جیهانی خۆیان لادا و هۆکاربوون بۆ نه‌هامه‌تییه‌کانی به‌سه‌ر هه‌رێمی کوردستان هاتوون، ئه‌م شێوازه‌ی ئێستای مامه‌ڵه‌کردنی کورد له‌گه‌ڵ ڕوداوه‌کان زیاتر شه‌رعییه‌ت ئه‌ده‌دات به‌و مامه‌ڵه نادروسته‌ی حکومه‌تی فیدڕاڵ به‌رامبه‌ر به گه‌لی کوردستان ئه‌نجامی ئه‌دات.
حکومه‌تی فیدڕاڵ ده‌زانن خه‌تابارن، به هه‌مانشێوه کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیش ده‌زانن که به گونجاوی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کان نه‌کردووه هه‌روه‌ک له ڕاپۆرته‌که‌یاندا دانی پێدا ده‌نێن، به‌ڵام خۆخه‌تابارکردنی کورد خۆی به خۆی ئه‌وانی ده‌ربازکردووه له بیانوهێنانه‌وه بۆ هه‌ڵه‌کانیان.
بۆ زیاتر زانیاری و ورده‌کاری ڕاپۆرتی لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر خواستی کورد و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی به‌ریتانیا و ئه و ڕاستیانه‌ی که لیژنه‌که خستوویه‌تیه ڕوو له‌گه‌ڵ پیشنیاره‌کانی لیژنه بۆ حکومه‌تی به‌ریتانیا له‌م لینکه‌ی خواره‌وه‌دایه.
هەواڵی زیاتر
-
وته‌بێژی كۆمسیۆن: بنكه‌ی ده‌نگدان بۆ نه‌خۆش وزیندانیان ده‌كه‌ینه‌وه
01:36 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:33 AM - 2024-04-25 راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شەیدا سەید شۆڕش
پرسەنامە 05:37 PM - 2024-04-24 -
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 -
سوپاسنامەیەک لە بنەماڵەی عەلی شامار و وەسفیە بەنی وەیس-ەوە
ی ن ک 05:11 PM - 2024-04-24 -
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24