riklam

پرۆسەی خوێندن دەگاتە کەناری ئارام ؟

بیروڕا 11:03 PM - 2018-03-31
.

.

دوابەدوای دابەش کردنی مووچە مانگی (11) لەلەیەن وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بەسیستەمی پاشکەوت  نارەزایی زۆری هێنا بەدوای خۆیدا ئەمە لەکاتێکدابوو  حکومەتی عیراقی فیدراڵ بریاری لێدرابوو کە ئەوبرە پارەیە بۆ سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێمی  کوردستانە بەمەش  مامۆستایان و کەرتی تەندروستی جارێکی تر بایکۆتیان کردوە  لێرەدا مەبەستمە  روونی بکەمەوە کە جێبەجێ نەکردنی داواکاریەکانی مامۆستایان تاچەند ئاستەنگ و پاشکەوتەی لێدەکەوێتەوە  وە بۆ چەندساڵ ئەم گرفتە تێدەپەرێنین بە دڵنیایەوە قۆناغێکی هەستیارو مەترسیدارە بەهەموو پیوەرێکی لۆژیکی هەستیارە کە هەر بریارێکی  دەمارگیروی و مەبەستدار  لەهەر لایەکەوە چ کارەساتێک  دروست دەکات لەهزری  خوێندکاران و دایبابابان بۆچەند ساڵێک ئالودی دەربازبوون دەبینن ، مەترسیدارە کە ببێتە کەلتور نەخوێندنەوەی  بۆچونی بەرامبەر و کارەساتە مرۆییەکان کە بەدوای خۆیدا دەینیت لە شکاندنی کەسایەتی مامۆستا  لەگۆمەڵگە و لەئاست فێرخوازەکانیدا  و کۆی پرۆسەی خویندن بەسەرجەم قۆناغەکانەوە دەبیتە  کارگەی دروستکردنی مرۆڤی نادروست بەکۆمەڵگە  هەربۆیە پیوستە مامۆستایان و حکومەت  بریارێکی دوولایەنەی دروست بدەن کە خزمەتی خاک وگەل  بکات و نەکەونە هەڵەیەکەوە کە دەرباز بوونی (16-20) ساڵی بوێت جگە لە پاشهاتەکانی ئەو جیلە کە دڵنیام دڵسۆزیان بۆهیچ شتێک نەدەبێت و نە ئامانجیشیان دەبێت بۆ بەدەست هینانی

            لە ئەگەری جێبەجێ نەکردنی داواکاریەکان  

1- پۆلی یەکی بنەرەتی ئەگەر بۆ ئەمساڵی خوێندن چل هەزار بن ئەوا بۆساڵی داهاتوو دەبنە سەدهەزار بە رەچاوکردنی زیادبوونی ژمارەی دانشتوان ئەوکات  پۆلی خوێندن  توانای لەخۆگرتنی ئەو هەموو قوتابیەی نابیت یان دەبێت حکومەت بۆهەر پێنج سەد  قوتابیەک قوتابخانەیەک دروست بکات کەئەوەش ئەگەر محاڵ نەبێت ئەستەمە  یان دەبیت قوتابی تازە وەرنەگیرت کەئەوەش ئەستەمە بەپی یاسای عیراق و هەریم  یان بەو ژمارە زۆرە دریژە بەخوێندن بدرێت لەم حاڵەتەدا   قوتابی تێناگات و فیر نابیت کە بۆ تێپەراندنی ئەم دۆخە و دەرچوونیان لە زانکۆ 16 ساڵمان دەویت ئەگەر هەموو ساڵیک سەرجەمیان دەربچن  هەموو قۆناغەکان 

2- بۆ ئەم ساڵی خوێندن خوێندکاری زانکۆمان نابیت لە خوێندنی حکومی وە تەنها خوێندنی ئەهلی نەبێت کە ئەوەش وا دەکات وەزارەتی خوێندنی باڵا نمرەی کۆلێژە باڵاکان  دابەزێنیت   کەئەوەش ناحەقیە بەرامبەر بە کۆلێژ و خوێندکارانی ساڵانی پیشوو  و وە بۆ پرکردنەوەی کورسی خوێندن لە زانکۆکانی ئەم سنورە خوێندکاری شارەکانی هەولێر و دهۆک و  خوارووی  عێراق 

 دادەنێرن 

3-ئەو پەرتووکانەی کە بۆ وەرزی یەکەم چاپ کراون و لەبەردەستی خوێندکاربوون جارێکی تر دەبیت چاپ بکرێنەوە کەئەوەش  تێچوویەکی زیادەیە ودەچێتە خانەی بەهەدەردانەوە 

4-دروست کردنی هەستی  تۆڵەکردنەوە بەهەردوو لایەنەکە {مامۆستایان و حکومەت} لەلای (700)هەزارخوێندکار  بەهۆکاری دابران  لەخوێندن بۆساڵێک و ئەژمارنەکردنی خوێندن توشی هستریای فکری بن

5- شکاندنی کەسایەتی  مامۆستا  کەئاستمە  بە چەند دەیەیەک بتوانن خۆیان دروست بکەنەوە 

6-مێژوویەکی رەش دەبێت بە بەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە وەک سیستەمی حکوم رانی 

7- بەهۆکاری بەردەوامی خۆپیشاندان ورێگری  و ئاستەنگ دروست کردن بۆ کۆمەڵگە دووبارە نەبوونەوەیان پێ دەچێت  یاسای خۆپیشاندان تعدیلی تیادا بکرێت  وەقەدەغە بکرێت بۆ ماوەیەک کە ئەوەش تاوانیکە بەرامبەر بە دیموکراسی  ئەگەر بیر لەوە بکرێتەوە  بۆیە پیشنیارو داواکاریم لە حکومەت و مامۆستایان  

* هەرچی زوو لەماوەی کەمتر لە دوورۆژدا مووچەی پەروەردە بەسیتەمی نوێی پاشکەوت رابگەیەنن بۆ نیەت  پاکی و بەردەوام بوونەوەی پرۆسەی خوێندن 

* بۆ دروست کردنەوەی متمانە بۆ فەرمانبەرو مامۆستایانبەردەوام سی  رۆژ جارێک مووچە  بێت

*ئەوانەی  لەخۆپیشاندانەکان ئازاریان بە مامۆستایان گەیاندوە بدرێنە یاساو بەسزای خۆیان بگەن 

* بریاریک بۆ پاراستنی کەسایەتی مامۆستا دەربکەن 

پەیام و داواکاریم بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران 

ئەو کۆمەڵە راستیەی سەرەوە لەبەر چاو بگیرێت  جارێکی تر لەبەر خواو گەل و  خاک و رۆڵەکانمان  بەشیک لە داواکاریەکان بۆ کاتیکی کە وەلا بنین  و  هەوڵەکانمان بۆ تێپەراندنی یاسای چاکسازی بیت لە پەرلەمان کە بەزووترین کات دەریبکەن 

وە لەگەڵ راگەیاندنی لیستی مووچە دەرگای ناوەندەکان بکەینەوە.

 

 

PUKmedia م دڵشاد مجید سەرۆکی لقی سلێمانی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket