riklam

بەرگی غەم

بابەتی گۆڕاو 12:28 PM - 2018-03-27
.

.

بەرگی غەم

د.شیركۆ عبدالله‌‌

× ئەو شانسەی ئێمە بۆچی وای لێهاتووە بەگم؟ یەك بەشەر ساغ نییە لەگەڵماندا.
ـ رۆڵەگیان ئەوە جوابەكەی لای مامە شێخ رەزایە كە ئەڵێ‌:
راست لە دنیادا نەماوە گەر قسەی راستت ئەوێ‌
بێ‌ هەزارت پێ‌ نیشان دەم گەر قوڕمساغت ئەوێ‌.
× قەبرەكەی پڕ لە (نور) بێ‌ ئیشەڵـڵا. بەخوا هەر ئەو باش لە دنیا تێگەیشتووە. باشە توخوا سوئالێكی تر.
ـ فەرماوە گیان.
× وەزعی ئەم حاكم و حكومەتەی ئێستامان چۆن ئەبینی؟
ـ بەسەری خۆم رێك لە شیعرەكەی مەحوی ئەچێ‌. كە ئەڵێ‌:
ئەجەل دەورم ئەدا : حازربە، وادەی دەوروتەسلیمە
منی غەفڵەت زەدەش هێشتا خەریكی مەسئەلەی دەورم.
× راست ئەكەی، تازە بەتازە ئەگەڕێتەوە سەر ئەی رەقیب.
ـ بەڵام هەمووی خەتای میلـلەتە. تۆ بزانە لە چییەوە هاتە سەرچی؟ شیعرەكەی (نالی)م بیرئەخاتەوە كە ئەڵێ‌:
(نالی) چییە وا میسلی جوعەل غەرقی شیاكەی
خۆ تۆ بە حیسابێ‌ وەكو پەروانە شەمت بوو.
× ئای لێڵاییم دایە بۆ ئەو هەموو شەمع و ئاواتە جوان و موقەدەسانەی كە وازمان لێ‌ هێنان.
ـ بەڵێ‌ وازمان لەو شتە جوانانە هێناو ئێستا دوور لەڕووی حازریی غەرقی شیاكە بووین.
× باشە ئوستاز؟!
ـ گیانی ئوستاز.
× خەڵكی وەكو ئێوەومانان بەتەمای چین؟
ـ بەتەمای چی بین رۆڵە؟! مەگەر وەكو پیرەمێردی نەمر دوعا لە سەبەبكارەكان بكەین و بڵێین:
دەك خەجاڵەت بن لەڕووی مەحشەرا
ئێمەش بەرگی غەم ئەكەین بە بەرا.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket