riklam

دانابەزێ‌

بابەتی گۆڕاو 01:58 PM - 2018-03-25
.

.

دانابەزێ‌

د.شیركۆ عبدالله‌‌

ـ ئادەی كەلـلەپووت .. خێرا پەندێكی پێشینانم پێ‌ بڵێ‌ لەسەر ئەخلاق.
× لەسەر ئەخلاق؟!
ـ بەڵێ‌ لەسەر ئەخلاق.
× بەو خوایە گەورەم بەم دەم و دەستە هیچی وام بە بیردا نایەتەوە، بەڵام لە سەر خواردن حەز ئەكەی پەنجا پەندت بۆ ریز ئەكەم… مەسەلەن ئەڵێ‌ نان بۆ نانەوا گۆشت بۆ قەساب، نان ئەو نانەیە ئەمڕۆ لە خوانە.
ـ خوا نانت ببڕێ‌ و پێغەمبەر دۆ.
× بۆچی دوعام لێ‌ ئەكەی بەگم؟
ـ دوعات لێ‌ ناكەم رۆڵە، پەندەكانت بۆ تەواو ئەكەم… ئەم نانە بەو رۆنە.
× رۆنی خۆمانە ئەیدەیتەوە لە سمێڵی خۆمان.
ـ نانی كونەماسی ئەخوا و پاسی جرتاوا ئەكات.
× ئەڵێی رۆن رژاوە.
ـ تا ساحێبی ئەم مەسئولانە بین نانمان نابێ‌ بە ئاو.
× نانی هاریی گرتووە بەدەمەوە.
ـ رۆن زۆر بوو قنگی پێ‌ چەور ئەكەن.
× رەفیقی ئێستا رەفیقی نانی نانییە.
ـ دەستی ماندوو لەسەر سكی تێرە.
× بوویت بە قڕەی نان و دۆ بڕە.
ـ فێركەران فێریان مەكە، كە فێریان ئەكەی تێریشیان بكە.
× تێر ئاگای لە برسی نییە.
ـ كەر بە كاروان قەڵەو نابێ‌.
× بەتەمای دراوسێ‌ بیت بێ‌ شێو سەرئەنێیتەوە.
ـ لە تەڕ ئەخوا و لە وشك ئەنوێ‌.
× بەسە قوربان ئیتر جێگە نەما.
ـ چاوت لێیە كوڕم ئەو هەموو پەندەمان لەسەر خواردن هەیە؟
× كەچی دكتۆر پێم ئەڵێ‌ ئەوە بۆ وەزنت دانابەزێ‌؟؟

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket