riklam

ناوی كابرا

بابەتی گۆڕاو 10:49 AM - 2018-03-15
.

.

ناوی كابرا

د.شیركۆ عبدالله‌‌

× ئاگات لێیە بەگم ئەردۆغان چۆن بەربووەتە گیانی ئەو خەڵكە داماوەی عەفرین؟
ـ هێشتا لە كوێتە؟! ئەمە جارێ‌ پەخشە ئەزموونییەكەیەتی.. خوا دەستی نەدا ئیشەڵـڵا بەتەمایە جەهەنمیان لەسەر عەرز بۆ دابخات.
× ئەمە هەموو ئیسلامەتی و عەدالەتەكەیەتی؟
ـ ئیتر ئەڵێ‌ چی.
× بەگم ئەزانی من هەر لە ئەوەڵەوە بڕوام بەو كابرایە نەبووە؟
ـ هی ئەوەیە ئاقڵیت.
× ئەرێ‌ بەخوا.. بە من بێ‌ هەموو رۆژێ‌ ئەقڵم دەربێنم تێر تێر ماچی بكەم و ئینجا بیخەمەوە جێی خۆی.
ـ یەعنی ئەوەندە لە ئەقڵی خۆت رازییت؟
× قوربان لەچاو زۆر كەسدا (ئەرەستو)م ناگاتێ‌.
ـ ئەزانم. مەبەستت فیڕنەگولەیە. ئەڵێن لە قائیمەی بێ‌ ئەقڵەكاندا یەكەم كەس ناوی ئەوت نووسیوە.
× جا توخوا ناهەقمە بەگم؟. ئەوەی ئەو كردوویەتی هیچ بێ‌ ئەقڵ و گێل و حۆلێك نایكات.
ـ چی كردووە؟
× چووە پەنجا دەفتەری داوە بە كابرایەك گوایە لەودیو كاسبی پێوە بكات بە شەریكی!
ـ ئینجا ئەوە چی تیایە؟
× چۆن چی تیایە؟! ئەگەر چاوی بە عانەیەكی كەوتەوە من هیچم نەزانیبێ‌.
ـ شەرت نییە وابێ‌. لەوانەیە كابرا زۆر شەریف و ئەمین بێ‌ و بەوپەڕی ئەمانەتەوە كەسابەتەكەی بۆ بكات.
× چۆن ئەیكات بەگم؟ بە سەری خۆم پەنجا دەفتەرەكەی فت.
ـ ئەی ئەگەر وا دەرنەچوو؟
× ئەگەر وا دەرنەچوو؟
ـ ئا!!!
× ئەوا ناوی فیڕنەگولە لە قائیمەكە ئەكوژێنمەوە و ناوی كابرا ئەخەمە جێگەی.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket