riklam

ئەڵمانیا..ژنانی كورد دژی ئەردۆگان خۆپیشاندان دەكەن

تاراوگە‌‌ 04:42 PM - 2018-03-11
.

.

ژنانی كورد لەئەوروپا لەڕۆژی ژناندا رێپێوانیان  ئەنجامداو رایانگەیاند لە رۆژی جیهانی ژناندا ئەردۆگان و دەسەڵاتەكەی ژنانی كورد دەكەنە ئامانج.

بەبۆنەی رۆژی 8  ئادار رۆژی جیهانی ژنان،  رێكخراوی ژنانی كورد لەئەوروپا بەهاوكاری ژنانی جیهان و فیمینستەكان رۆژی 10ی ئادار لەشاری نۆرنبێرگی ئەڵمانیا خۆپیشاندانێكی فراوانیان بەهاوكاری چەندین رێكخراوی مەدەنی بۆ ئیدانەكردنی هێرشی سەر عەفرین و بەرز راگرتنی رۆڵی ژنانی شەڕڤان بەڕێوەبرد.

خۆپیشاندانەكە لەگۆڕەپانی (فایسەر تیورم)ی سەنتەری شارەوە بۆ گۆڕەپانی (ڤیللی براند) دەستیپێكرد.

سەرەتا بەزەنگی مەترسی و دەنگی بۆردومان و نمایشی شەهیدبوونی خەڵكی سڤیلی عەفرین دەستیپێكردو دواتر بەزمانەكانی ئەڵمانی و توركی پەیامی خۆپیشاندانەكە خوێندرایەوە، لەپەیامەكەدا خەباتی ژنان هەر لەڕاپەڕینی ژنانەوە تا رۆزا لۆكسمبۆرگ بۆ ژنانی رۆژئاوا بەتایبەتی عەفرین ئاماژەی پێدراو شەقام و حكومەت و پەرلەمان و یەكێتی و ئەروپاو ناتۆیان لەوە ئاگاداركردەوە كەلەیادی رۆژی هەشتی ئاداردا رژێمی ئەردۆگان هەموو بەهاكانی مرۆڤایەتی بەرامبەر بەژنان و منداڵانی عەفرین پێشێلكردوەو بەهێرشی دڕندانە بەربۆتە شەڕڤانان و ژنان و خەڵكی سڤیلی رۆژئاوا بەبێ ئەوەی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەنگیان لێوەبێت.

 لەپەیامەكەدا رێگەدانی ناتۆ بەهێرشی ئەندامێكی كارای بۆ سەر عەفرین شەرمەزاركرا، لەهەمانكات باسیان لە قارەمانێتی و خۆڕاگری شەڕڤانانی ژن كرد لەبەرامبەر هێرش و پاكتاوی نەژادی رەجەب تەیب ئەردۆگاندا، داواشیانكرد هەرچی زووە هەڵوێستێكی یەكلاكەرەوە بەرامبەر بەتوركیا وەربگرن.

لەخۆپیشاندانەكەدا كە بەناو سەنتەری شاردا رێچكەی بەستبوو چەندین دروشم و بە گۆرانی سیاسی و خۆراگی بەزمانەكانی ئینگلیزی و ئەڵمانی و توركی لەپاڵ دروشمی ئیدانەكردنی ئەردۆگان و پشتگیری لەیەپەگەو ژنانی شەڕڤان جۆشو خرۆشیكی زۆریان دابووە خۆپیشاندانەكە.

خۆپیشاندانەكە لەلایەن ژمارەیەكی زۆری پۆلیسسی ئەڵمانیەوە لەو شارەدا پارێزگاری لێكراو رێپێوانەكەش ئاشتیانە كۆتایی پێهات، بەڵام شەوێكی درەنگ جارێكتر كوردستانیان لەوێستگەی شەمەندەفەری زۆرێك لەشارەكان بۆ دەربڕینی توڕەیی بەرامبەر بەتوركیا كۆبونەوە.

PUKmedia شیهاب عوسمان- ئەڵمانیا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket