riklam

قه‌یرانی دارایی جلوبه‌رگی كوردیش ده‌گرێته‌وه‌

ژنان‌ 09:59 AM - 2018-03-10
.

.

ئه‌مساڵ له‌چاو ساڵی ڕابردوو له‌شاری كۆیه‌ ساردییه‌ك به‌دی ده‌كرێت بۆ كڕینی جلوبه‌رگی كوردی به‌ بۆنه‌ی نزیكبوونه‌وه‌ی جه‌ژتنی نه‌ورۆزه‌وه‌، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی له‌لای هاووڵاتیان و دوكانداران و به‌رگدووره‌كان دروست كردووه‌.

هاووڵاتی كامه‌ران ڕه‌زا كوتاڵ فرۆش له‌وباره‌یه‌وه‌ به‌ PUKmedia ی وت: ئه‌مساڵ كڕینی جلوبه‌رگی ژنان و ئافره‌تان ڕه‌واجێكی ئه‌وتۆی نییه‌ له‌چاو ساڵی پار، ساڵی پار نرخی جلوبه‌رگ گران به‌ڵام هاوكات بازاڕیشمان هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌مساڵ به‌هۆی قه‌یرانی دارایی و نه‌بوونی مووچه‌ بازاڕمان كه‌مه‌ و هاووڵاتییه‌كی كه‌م دێن بۆ كڕینی جلوبه‌رگی كوردی، هه‌رچه‌ند نرخه‌كانیش دابه‌زیون.

كه‌ژان كاوه‌- ی به‌رگدروو به‌ PUKmediaی وت: به‌هۆی قه‌یرانی دارایی و نه‌بوونی مووچه‌ ژنان و كچان زۆر به‌ كه‌می جلی كوردی ده‌دوورن.

چاڤیار محه‌مه‌د وه‌ك كڕیارێكی جلوبه‌رگی كوردی وتی: من هه‌موو ساڵێك جلی كوردیم كڕیوه‌، به‌ڵام ئه‌مساڵ به‌س بۆ منداڵه‌كه‌م كڕیوه‌، چونكه‌ نه‌متوانی جل بۆ خۆم بكڕم.

PUKmedia کاوه‌ عه‌بدوڵڵا- كۆیه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket