riklam

سلێمانی.. نشنیگە ٨ی مارس بەرز ڕادەگرێت

ژنان‌ 09:05 PM - 2018-03-08
.

.

ئەمرۆ 8/3/2018 بەڕێوەبەرایەتی نشنیگەی پارێزگای سلێمانی مەڕاسیمێكی تایبەتی بۆ یادی 8 مارس بۆ ژنان و كچانی بەڕێوەبەرایەتیەكەی ڕێكخست و ڕۆڵی ژنان لە سەرجەم سێكتەركاندا  بەرزنرخێرا و خەڵاتی سوپاس و پێزانیش ئاڕاستەیان كرا.

بە بۆنەی هاتنەوەی ٨ی مارس رۆژی جیهانی ژنان لە شاری سلێمانی چەندین چالاكی هەمەجۆر بەڕێوە چوو، لە بەڕێوەبەرایەتی نشنیگەی پارێزگای سلێمانیش مەڕاسیمێكی تایبەت بۆ بەرزڕاگرتنی رۆڵی ژنان و كچانی بەڕێوەبەرایەتیەكە ڕێكخرا.

سەبارەت بە بەڕێوەچوونی مەڕاسیمەكە و یادكردنەوەی رۆژی جیهانی ژنان  عەمیدی ماف پەروەر ( سالح عوسمان خضر) بەڕێوەبەری نشنیگەی پارێزگای سلێمانی لە لێدوانێكیدا بۆ PUKmedia وتی:  ئەمڕۆ  8ی مارس رۆژی جیهانی ژنانە، ئێمەش لە بەڕێوەبەرایەتی نشنیگەی پارێزگای سلێمانی وەك ساڵانی پێشوو  مەڕاسیمێكی تایبەت و ئاهەنگێكی خنجیلانەمان  بۆ ژنان و كچانی  بەڕێوەبەرایەتیمان ڕێكخست، لە مەراسیمەكەدا دەستخۆشیمان لێكردن كە بە ئەركی خۆیان هەستاون وەك كارمەندێكی دلسۆز كارەكانیان بە باشی ئەنجام دەدەن لە بەڕێوەبەرایەتیمان، هەر بەم بۆنەیەوە خەڵاتی ڕێزلێنانمان پێبەخشین.

سەبارەت بە پەیامیشی بۆ ئەم یادە بەڕێوەبەری نشنیگەی پارێزگای سلێمانی وتی:  پەیامی من بۆ هەموو ژنانی كوردستان ئەوەیە كە  بتوانن لە ئاست و ئەرك و مافەكانی خۆیاندا بن و لەسەرجەم بوارەكانی ژیاندا قۆڵی لێهەڵمەڵن و هیوای سەركەوتنیان بۆ دەخوازین، وتیشی سڵاوی تایبەتیم  بۆ كچان و ژنانی شاری عەفرینی خۆڕاگر و  كۆبانی هەیە  كە توانیان  زۆر قارەمانانە بەرگری لە خاك و  نیشتمیانیان بكەن و جێگەی ڕێزو پێزانینن.

بە پێشكەش كردنی چەند چالاكیەكی هەمەجۆر كۆتایی بە مەڕاسیمەكە هات.

PUKmedia  گۆران قادر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket