riklam

حاكم قادر حەمەجان 8ی مارس پیرۆزدەكات

ی.ن.ک‌‌ 12:50 PM - 2018-03-08
.

.

حاكم قادر حەمەجان ئەندامی دەستەی كارگێڕی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رۆژی جیهانی ژنانی پیرۆز كرد.

لە پەیامێكدا كە وێنەیەكی بۆ PUKmedia  نێردراوە حاكم قادر حەمەجان ئەندامی دەستەی كارگێڕی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رۆژی جیهانی ژنان پیرۆزدەكات و رایدەگەیەنێت، ژنانی كوردستان شانبەشانی چین وتوێژەكانی دیكەی كوردەواری ، بەشدارییەكی زۆر چالاكانە و ڕووسوورانەیان لە تێكۆشانی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستاندا كردووە ، تێكۆشانێك كەمایەی شانازییە بۆخۆیان وگەلەكەیان.

دەقی پەیامەكە..

پیرۆزە یادی پڕشكۆتان
بەبۆنەی هاتنەوەی یادوبیرەوەری (8)ی مارت ڕۆژی جیهانی ژنان ، بەختەوەر دەبم بەم بۆنە شكۆدارەوە پیرۆزبایی گەرم ئاڕاستەی تەواوی ژنان بەگشتی بكەم وئومێد دەخوازم لەم ڕۆژە پیرۆزەدا ژنان بەمافەڕەواكانیان شادبن ، ئاشكرایە كە یەكێتی نیشتمانی كوردستان هەر لەسەرەتای دامەزراندن وزەمەنەكانی ڕابردووەوە  لەكۆڕی خەباتی شاخیدا تاگەیشتن بەڕزگاری وژیانی مەدەنی وئەركی حوكمڕانی ، لەنێو ڕیزەكانیدا جێی فراوانی بۆ توێژی ژنان كردۆتەوەو دیارترین لایەنی سیاسی كوردستان بووە بەپراكتیك دژی كپكردنی دەنگی زوڵاڵی ژن بووە و مافەكانیانی پێشێل نەكردووە وهەمیشە لەهەوڵی شكاندنی كۆت وبەندی بێدەنگی ومینبەرو بڵندگۆی دەنگە ئازادەكانی تەواوی ژنان بووە ، هەڤاڵی كۆچكردو( مام جەلال ) ڕابەری داكۆكیكاران لەمافەكانی ژنان ووتەنی (ژنانی كوردستان شانبەشانی چین وتوێژەكانی دیكەی كوردەواری ، بەشدارییەكی زۆر چالاكانە و ڕووسوورانەیان لە تێكۆشانی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستاندا كردووە ، تێكۆشانێك كەمایەی شانازییە بۆخۆیان وگەلەكەیان .
بۆدرێژەدان بەو ڕێبازە هەرگیز لەیادنەچووەو بۆ بەرز ڕاگرتنی ئەم یادە شكۆمەندە وەك حزبێكی ئەندام لە سۆشیال دیموكراتی جیهان پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرجەم ژنانی دنیا و  ژنانی كوردستان بەگشتی و بەتایبەت دایك وخێزانی ڕووسوری شەهیدان وژنانی پێشمەرگە وشەڕڤان دەكەین ، ئومێدەوارین ژنان بەگشتی و ژنی كورد بەتایبەتی بەیەكگرتوویی پێداگری لەبەدەستهێنانی مافەڕەواكانیان بكەن و بۆ گەیشتن بە دەروازەی كۆمەڵگایەكی كراوەیی ودیموكراسی كەتیایا یاسا سەروەربێت دور لە توندوتیژی داكۆكی لە مافە ڕەواكانیان بكەن .
  شادوسەركەوتووبن        

حاكم قادر حەمەجان
ئەندامی دەستەی كارگێڕی یەكێتی نیشتمانی كوردستان
8ی مارتی  2018

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket