riklam

قوباد تاڵه‌بانی: ژنان سه‌ركه‌وتنی به‌رچاویان به‌ده‌ستهێناوه‌

ژنان‌ 12:42 PM - 2018-03-08
.

.

قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوكی خۆی ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ده‌كات، خانمان شانبه‌شانی پیاوان و بگره‌ باشتر له‌ پیاوان له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا خزمه‌ت ده‌كه‌ن و سه‌ركه‌وتنی به‌رچاویان به‌ده‌ستهێناوه‌.

ده‌قی بروسكه‌كه‌..
له‌م یاده‌دا سڵاو بۆ خانمانی جیهان و كوردستان به‌تایبه‌ت، ئه‌خوازم پێكه‌وه‌ كاربكه‌ین بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندتیژی، زیاتر كاركردن بۆ یه‌كسانی، حكومه‌ت و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی ده‌بێت ئازایانه‌و بوێرانه‌تر داكۆكیكاربن بۆ به‌دهێنانی مافه‌ به‌دینه‌هاتوه‌كانی ئافره‌تانی كوردستان، له‌ جیهان و له‌ كوردستانیشدا خانمان شانبه‌شانی پیاوان و بگره‌ باشتر له‌ پیاوان له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا خزمه‌ت ده‌كه‌ن و سه‌ركه‌وتنی به‌رچاویان به‌ده‌ست هێناوه‌.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket