riklam

ژنانی مەڵبەند 8ی مارس پیرۆز دەكەن

ژنان‌ 11:06 AM - 2018-03-08
.

.

ژنانی مەڵبەندی 1ی رێكخستنی سلێمانی لە ڕۆژی جیهانی ژناندا سڵاو بۆ ئەو ژنانە دەنێرن كە لە پێناو مافەكانیاندا گیانیان لە دەستداوەو رایدەگەیەنن، بژی 8 مارس و سەركەوتوو بێت خەباتی ژنان.

لە پەیامێكدا كە وێنەیەكی بۆ PUKmedia  نێردراوە، ژنانی مەڵبەندی 1ی رێكخستنی سلێمانی رۆژی جیهانی ژنان پیرۆزدەكەن و ئاماژە بەوەدەكەن،رۆژی 8ی مارس،روِژی خەباتی سەرتاسەری جیهانە لە پێناو یەكسانیدا،ئێمەی ژنان ئەم رۆژە بە رۆژێكی پرشنگدار دەزانین لە مێژوی خەباتی ژناندا، بۆیە هەموو ساڵێك لەم كاتەدا رێزی دەگرین، بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی لەسەرجەم ژنانی جیهان و عیراق و كوردستان دەكەین.

لەبەشێكی تری پەیامەكەشدا رایانگەیاندووە، دەخوازین هەموو ژنان بەبێ جیاوازی بیروباوەڕیانەوە، لەسەر مافەكانی ژن یەك دەنگ بن تا بتوانرێت بە شێوەیەكی یاسایی مافەكانی ژنان رێكبخرێت، ژنانی ئەم كۆمەڵگەیە لە هەموو تووندوتیژییەك بپارێزرێت، بەدەستهێنانی ئەم مافانەش تەنها بە بەشداری سیاسی ژنان دەبێت، بۆ ئەوەی لەناو كایەكانی كۆمەڵگەدا خۆی بسەلمێنێت و ئامادەیی هەبێت.

لە كۆتایی پەیامەكەشدا ژنانی مەڵبەند داوایانكردووە، كە سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان زیاتر گرنگی بدەن بە رۆڵی ژنان لە كایەكانی ژیانی حیزبایەتی و حكومداریدا، خوازیاریشن سەركردایەتی (ی.ن.ك) بەپەلە هەوڵی چارەسەركردنی كێشەكانی ناو یەكێتی بدات، چونكە ئێمەی ژنان نیگەرانین لە چارەنووسی كێشەكانی ناو ئەم حیزبە كە ئومێدی خەباتی دیموكراسیمان لەسەر هەڵچنیوە.


PUKmedia   تایبەت

22.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket