riklam

سه‌عدی پیره‌: ژیان به‌ بێ ژنان ناته‌واوه‌

ژنان‌ 10:19 AM - 2018-03-08
.

.

٨ی مارس ، ٨ی ٣

٨ی مارس یەکێکە لەو رۆژانەی ساڵ  تایبەتمەندی خۆی هەیە . رۆژی ژنانی جیهانە بۆ هەر یەکێک لە ئێمە مانان کوڕ بێت یان کچ یەکەمین فێرگە یەکەمین خوێندگای کە لێی فێر دەبین دایکە خۆشەویسترین کەسی هەر یەکێک لە ئێمەمانان هەیەتی لە ژیان و شەریکی دەبێت خێزانەکەیەتی (ژنەکەی) کە باسی خۆشەویستی دەکەین لە جیهاندا یەک تەرەفە نیە ، ژیان بەبێ ژن ناتەواوە .

لە ساڵانی دوایی بەپێچەوانەی هەموو ئەو بۆچوونە دواکەوتوانەی کە لە رابردوودا هەبوو ،رۆڵی ژنانیان بە ئارەزوی خۆیان وێنا دەکرد .

ژنان لە هەموو بوارەکاندا لە ململانێی ناو هۆڵەکانی پەرلەمان دەبینین  ژنان دەوری سەرەکیان  هەیە ، لە فێرکردن و زانکۆ و خوێندنگاکان ژنان دەوری سەرەکیان  هەیە لەبواری راگەیاندن و ئەدەب و هونەر ژنان دەوری سەرەکیان هەیە ، بگرە لە زۆربەی ساڵەکان خوێندکاری یەکەم و دووەم و سێیەم ژنی تیایە ، لە هەموو کارەکانی رۆژانەش چ کاری فکری بێ یا کاری دەست و بازوو ژنان وەکو پیاو حزوریان هەیە تەنها شتی کە جێگای لێکدانەوە بوو ئەویش شەڕگەکانە مەیدانی خەباتی چەکدار و بەرگریکردن لە خەڵکی کوردستانە کچانی کۆبانێ و ئێستاکەش ژنان و کچانی عەفرین بەتەواوی هەموو ئەوانە شەرمەزار دەکەن کە پێیان وایە کچ لە بواری بەرگریکردندا لە کەرامەت و شەرفی نەتەوەکەی یان شارەکەی یان دێیەکی دەوری نی یە .

پیاوان دەتوانن رێزی زیاتر لە ژنان بگرن ئەگەر ژن وەکو خۆی سەیر بکەن نەک وەکو کچی یا ژنی یا خوشکی فلان مەسئولە بۆیە دەبێ پۆستی هەبێ ، نەخێر ژن وەکو پیاو پلە و پایەکانی بەپێ ی توانا شارەزابێت .

دەبینین ئەوانەی لە ڕەقە و کۆبانی و ئێستاکەش لە عەفرین چۆک بە دوژمنان دادەدەن و دەیانکەنە پەندی زەمانە بەشی هەرە زۆریان کچانی کوردستانن .

سڵاوتان لێبێت ژنان و کچانی کۆبانی و عەفرین ، بەیادی دایکم کە یەکەم مەدرەسەی ژیانم بوو ، بەیادی هەموو ئەو کەسانەی کە خۆشم دەوێن ، وەهەموو ئەو کەسانەی بەشێکی گرنگی ئەو کۆمەڵگایەن ٨ی مارستان پیرۆزبێت ، هیوادارم ٨/٣ ببێتە سەرمەشقی خەبات و مێژووی رزگاری یەکجارەکی

سەعدی ئەحمەد پیرە
لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییە گشتییەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket