riklam

سلێمانی.. پێشانگای كه‌لتوور له‌چاوی كچه‌ فۆتۆگرافه‌ره‌كه‌ كرایه‌وه‌

ژنان‌ 09:56 PM - 2018-03-07
.

.

له‌م ساڵانه‌ی دواییدا ده‌یان كچه‌ فۆتۆگرافه‌ر ده‌ركه‌وتن به‌ كاره‌كانی جێپه‌نجه‌ی خۆیان جێهێشت له‌ بواری هونه‌ری فۆتۆگرافیدا، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆش 7-3-2018 له‌میانه‌ی چالاكیه‌كانی شاری سلێمانی به‌بۆنه‌ی 8یی مارس رۆژی جیهانی ژنان، كچه‌ فۆتۆگرافه‌ر ئاسیا خه‌سره‌و پێشانگایه‌كی كرده‌وه‌ له‌ناو هۆڵی بۆنه‌كانی زانكۆی سلێمانی له‌ژێر ناونیشانی (كه‌لتوور له‌ چاوی كچه‌ فۆتۆگرافه‌ره‌كه‌).

ئاسیا خه‌سره‌و به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: هه‌ستم به‌ به‌ره‌و له‌ناوچوونی كه‌لتوری ره‌سه‌نی كوردی كرد له‌ كوردستانداو به‌ ئه‌ركی خۆم زانی كارێك بكه‌م بۆ هه‌میشه‌ زیندوو راگرتنی كه‌لتوری كوردی، هه‌ربۆیه‌ ئه‌م پێشانگایه‌م كرده‌وه‌ بۆ جاری دووه‌م و به‌نیازیشم سبه‌ینێ پێشانگاكه‌م ببه‌مه‌ ناوچه‌ی شاره‌زوورو له‌وێش نمایشی بكه‌م.

PUKmedia كاڵێ ئه‌مین

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket