riklam

پیرۆزبایی خانمی یه‌كه‌می عیراق به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی ژنانه‌وه‌

ژنان‌ 09:14 PM - 2018-03-07
.

.

روناك عه‌بدولواحید مسته‌فا خانمی یه‌كه‌می عیراق و سه‌رۆكی رێكخراوی عه‌ره‌بی ژنان، به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی ژنانه‌وه‌ پیرۆزبایی له‌ ژنانی عیراق و جیهان ده‌كات كه‌ تیایدا ستایشی سه‌ركه‌وتنی كردن كه‌ توانای سه‌ركرده‌یی خۆیان سه‌لماندووه‌ له‌ بواره‌ سیاسی، ئابوری، روناكبیری و كۆمه‌ڵایه‌تیدا، داوای كاركردنی زیاتری زیندوو و بنیاتنه‌ری كردووه‌ بۆ چاككردنی باری كۆمه‌ڵایه‌تیان و به‌ده‌ستهێنانی ته‌واوی مافه‌كانیان وه‌ك هاووڵاتیه‌ك كه‌ له‌گه‌ڵ پیاواندا یه‌كسان بن. پێویستی به‌گژاچونه‌وه‌ی هه‌ر شێوه‌ جیاكاری و توندوتیژییه‌كی دووپاتكرده‌وه‌ دژی ژنان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌رشتێك كه‌ دژی پێگه‌ی ژنان بێت له‌ بابه‌تی نه‌ریته‌ باوه‌كانی توندڕه‌وی و دواكه‌وتویی و نه‌زانی به‌رامبه‌ر ژنان، نیگه‌رانیشی ده‌ربڕی بۆ به‌رده‌وامبوونی مه‌ینه‌تییه‌كانی ژماره‌یه‌كی زۆری ژنان له‌ عیراق و ناوچه‌كه‌ به‌ده‌ست تیرۆرو كوشتن و رفاندن و یه‌خسیركردن و راگواستن و ئاواره‌بونه‌وه‌. ئه‌مه‌ش ده‌قی پیرۆزباییه‌كه‌یه‌:

به‌ناوی یه‌زدانی مه‌زن و میهره‌بانه‌وه‌
سڵاوتان لێبێت..
به‌ بۆنه‌ی جه‌ژنی جیهانی ژنانه‌وه‌ خۆشحاڵ ده‌بم گه‌رمترین پیرۆزبایی له‌ ژنانی عێراق و ناوچه‌كه‌و له‌ڕێی ئه‌وانیشه‌وه‌ له‌هه‌موو ژنانی جیهان بكه‌م و شانازی قوڵ ده‌ببڕم به‌ رۆڵی شایسته‌یان كه‌ ده‌یگێڕن له‌ خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵه‌كه‌یانداو له‌ پرۆسه‌ی چاكسازی و بنیاتنانی دیموكراسی و په‌ره‌پێداندا سه‌رباری سه‌ركه‌وتنیان له‌ سه‌لماندنی تواناكانیان له‌ سه‌ركردایه‌تیكردندا له‌ بواره‌كانی سیاسی، ئابوری، كلتوریی و كۆمه‌ڵایه‌تیدا.

شادمان ده‌بم ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ بڕه‌خسێنم بۆ نوێكردنه‌وه‌ی داواكاری له‌پێناوی كاركردنی زیاتری زیندوی بنیاتنه‌ر بۆ چاككردنی باری كۆمه‌ڵایه‌تی ژنان له‌ عیراق و ناوچه‌كه‌و به‌رده‌وامی هه‌وڵه‌كان بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ته‌واوی هه‌وڵه‌كانیان وه‌ك هاووڵاتیه‌كی بێ كه‌م زانینی له‌ كۆمه‌ڵ كه‌ هاوبه‌شی پیاوان بێت له‌ هه‌موو ئاست و بواره‌كاندا.

له‌م بۆنه‌یه‌دا دووباره‌ ته‌ئكید ده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌سه‌ر داواكردن بۆ به‌گژاچونه‌وه‌ی هه‌رشێوه‌ جیاكاری و توندوتیژییه‌ك دژی ژنان و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی هه‌ر شتێك كه‌ دژی پێگه‌ی ژنان بێت له‌ بابه‌تی نه‌ریته‌ باوه‌كانی توندڕه‌وی و دواكه‌وتوی و نه‌زانی به‌رامبه‌ر ژنان، له‌گه‌ڵ نیگه‌رانی ده‌ربڕین له‌ به‌رامبه‌ر به‌رده‌وامبوونی مه‌ینه‌تییه‌كانی ژماره‌یه‌كی زۆری ژنان له‌ عیراق و هه‌ندێك ده‌وڵه‌تی ناوچه‌كه‌ به‌ده‌ست ئاسه‌واره‌كانی تیرۆرو كوشتن و رفاندن و یه‌خسیركردن و راگواستن و ئاواره‌بوون.

هه‌موو ساڵێك ژنان له‌ عیراق و ناوچه‌كه‌و جیهان له‌ خۆشی و ئاشتیدا بن و پێگه‌و رۆڵی پێشه‌نگی رێبه‌رایه‌تیكردنی ژنان له‌ كۆمه‌ڵه‌كانماندا به‌هێزبێت.

به‌خوداتان ده‌سپێرم

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket