riklam

ژنان دوور له‌ توندوتیژی كۆمه‌ڵگایه‌كی ته‌ندروست به‌رهه‌مده‌هێنن

ژنان‌ 05:32 PM - 2018-03-07
.

.

ئه‌مڕۆ 7-3-2018 له‌ هۆڵی سیمیناری كه‌مپی كۆلێجه‌ ته‌كنیكییه‌كان، كۆڵۆكویه‌مێكی زانستی له‌ژێر ناونیشانی (ژنان دوور له‌ توندوتیژی كۆمه‌ڵگایه‌كی ته‌ندروست به‌رهه‌مده‌هێنن) له‌لایه‌ن كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی سه‌ر به‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانییه‌وه‌ به‌ڕێوه‌چوو.

له‌و كۆڵۆكیومه‌دا كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ میوانان ئاماده‌یبوون، كۆمه‌ڵێك زانیاری و داتای شیكاری ورد ده‌رباره‌ی توندوتیژییه‌كان دژ به‌ ژنان له‌لایه‌ن كه‌سانی پسپۆڕه‌وه‌ خرانه‌ڕوو، كه‌ له‌ داهاتوودا له‌لایه‌ن ئه‌كادیمیانی كۆلێجه‌وه‌ كاری زیاتریان له‌سه‌ر ده‌كرێت و توێژینه‌وه‌و هه‌ماهه‌نگی زیاتر له‌گه‌ڵ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به‌و بابه‌ته‌وه‌ ده‌كرێت تاوه‌كو به‌ شێوه‌یه‌كی زانستییانه‌ له‌ رووه‌ ته‌ندروستییه‌كه‌وه‌ كێشه‌كانی ژنان چاره‌سه‌ربكرێن له‌ كۆمه‌ڵگای كوردیدا.

PUKmedia راگه‌یاندنی كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket