riklam

PUKmedia.. كاڵێ ئه‌مین وه‌ك په‌یامنێری جه‌نگ خه‌ڵات ده‌كرێت

ژنان‌ 03:38 PM - 2018-03-07
.

.

وه‌كو یه‌كه‌مین ژنه‌ فۆتۆگرافه‌رو رۆژنامه‌نووس كه‌ چووه‌ ناو كانتۆنی عه‌فرینه‌وه‌. PUKmedia كاڵێ ئه‌مین خه‌ڵات ده‌كات.

كاڵێ یه‌كه‌مین رۆژنامه‌نووسی باشووری كوردستان بوو بۆ رووماڵكردن و گواستنه‌وه‌ی زانیارییه‌كانی به‌ره‌ی جه‌نگ و به‌رخودانی شه‌ڕڤانان له‌ به‌رامبه‌ر ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سوپای توركیا، سه‌رتۆپی شكاندو خۆی گه‌یانده‌ به‌ره‌كانی شه‌ڕ له‌ عه‌فرین.

ئه‌مڕۆ 7-3-2018 ژنه‌ رۆژنامه‌نووس و په‌یامنێری PUKmedia كاڵێ ئه‌مین له‌پای هه‌وڵ و ماندوبوون و ئه‌و ئه‌ركه‌ی كه‌ نواندی و به‌و هه‌موو مه‌ترسیانه‌دا تێپه‌ڕی وه‌ك په‌یامنێری جه‌نگ و چوونی بۆ هه‌رێمی عه‌فرین له‌ رۆژئاوای كوردستان، له‌لایه‌ن سه‌رنووسه‌رو ستافی ماڵپه‌ڕی PUKmedia وه‌ رێزی لێنرا.

ئه‌م رێزلێنانه‌ی PUKmedia له‌و ژنه‌ رۆژنامه‌نووسه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ هاتنی 8ی مارس رۆژی جیهانی ژنان.
 
له‌وباره‌یه‌وه‌ كاروان ئه‌نوه‌ر سه‌رنووسه‌ری PUKmedia رایگه‌یاند: به‌بۆنه‌ی 8ی مارس رۆژی جیهانی ژنان پیرۆزبایی له‌ خاتوو كاڵێ و سه‌رجه‌م ژنانی هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان ده‌كه‌ین، خاتوو كاڵێ یه‌كه‌م رۆژنامه‌نووسی ژن و په‌یامنێری PUKmedia یه‌ كه‌ بوێرانه‌ توانی بچێته‌ كانتۆنی عه‌فرین و وه‌ك په‌یامنێری جه‌نگ رووماڵی رووداو و گۆڕانكارییه‌كانی عه‌فرین بگوازێته‌وه‌، بۆیه‌ ئێمه‌ش وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ ئه‌و ژنه‌ رۆژنامه‌نووسه‌ ئه‌مڕۆ مه‌راسیمێكی رێزلێنانی خنجیلانه‌مانمان بۆ رێكخست و هیوای سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامی بۆ ده‌خوازین.

PUKmedia

kalle01.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket