riklam

عومه‌ر فه‌تاح پیرۆزبایی 8ی مارس له‌ ژنان ده‌كات

ی.ن.ک‌‌ 02:28 PM - 2018-03-07
.

.

به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی ژنانه‌وه‌ 8ی مارس، عومه‌ر فه‌تاح ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی ژنانی كوردستان و جیهان ده‌كات كه‌ ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

به‌بۆنه‌ی هه‌شتی مارس، رۆژی جیهانی ژنان، گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی ژنانی سه‌ربه‌رزی كوردستان، له‌ هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان و هه‌ر شوێنێكی جیهان ده‌كه‌م، پیرۆزبایی له‌ دایك و هاوسه‌رو خۆشكی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و هه‌موو ئه‌و ژنه‌ تێكۆشه‌رانه‌ ده‌كه‌م، شانبه‌شانی پیاوان بۆ ئازادی و رزگاری كوردستان و مرۆڤایه‌تی ده‌جه‌نگن.

له‌دوای راپه‌ڕینه‌وه‌، قۆناغ به‌ قۆناغ ده‌ستكه‌وتی باش بۆ ژنان به‌دیهاتووه‌، به‌شێكی زۆر له‌ مافه‌كانیان چه‌سپێنراوه‌، به‌ڵام هێشتا خه‌باتی ژنان بۆ به‌دیهێنانی مافه‌كانی تریان و به‌شداریكردن له‌ خه‌باتی كوردایه‌تی و گۆڕانكاری كۆمه‌ڵایه‌تی كۆتایی نه‌هاتووه‌. هیوادارم باشتر بۆ ئه‌و قۆناغه‌ش خۆیان سازبده‌ن.

دووباره‌ پیرۆزو هه‌ربژین.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket