riklam

بەطران

بابەتی گۆڕاو 03:13 PM - 2018-03-06
.

.

بەطران

د.شیركۆ عبدالله‌‌

× بەگم زەلامێكی شەریف و موحتەرەم و ساحێب شەهادەو هونەرمەندو دەست رەنگین چەند ساڵی پێویستە بۆ ئەوەی دەوڵەمەند ببێ‌؟
ـ لانی كەم سی چل ساڵ.
× رەحمەت لە دینت.. ئەی باشە زەلامێكی دەوڵەمەند لە واعەی چەند ساڵدا ئەبێ‌ بە كەسێكی شەریف و موحترەم و خاوەن شەهادەو هونەرمەندو دەست رەنگین؟
ـ ئەوپەڕەكەی لە واعەی ساڵێكدا.
× كەواتە چاوت لێیە پارە چەند موهیمە گەورەم؟
ـ تەبعەن موهیمە، كێ‌ وتویەتی موهیم نییە؟! ئەوەندە موهیمە ئەوەندە موهیمە تا خوا ئەڵێ‌ بەس.
× دە باشە كە ئەوەندە موهیمەو چارەنوسسازە بۆچی خەریكە هەموو پارەی ئەم میلـلەتە ئەكەوێتە دەست مناڵ و پاتاڵ؟
ـ بە جددیتە؟
× ئەرێ‌ وەڵـڵا.. وەرە بتبەمە بازاڕی دۆلارو جگەرەكە بزانە رەگی حەیاتی ئەم شارە كەوتووەتە دەست كێ‌؟
ـ موبالەغە مەكە كەلـلەپووت.
× بە چاوی تۆ موبالەغە نییە. هی وایان تیایە كە نەخۆش ئەكەوێ‌ و تای لێ‌ دێ‌ شافی مناڵانی بۆ بەكارئەهێنن كەچی ماشەڵـڵای لێ‌ بێ‌ بە ملیۆن ناڵێ‌ پارە.
ـ سەیرە بەڕاستی!.. باشە سەبەب چییە؟
× نازانم.. نەگبەتییەو تەواو.
ـ نا نا.. نەگبەتی نییە… هەر سەردەمەو شتێ‌ مۆدەیەتی.. هەر جیلە و سەرقاڵی شتێكە.
× یەعنی چۆن؟
ـ یەعنی گەنجی جاران لە سەردەمی ئێمەوماناندا وەكو ئێستا قیمەتی پارەمان نەئەزانی.
× كەواتە بە عەرەبییەكەی خۆمان بەطران بون.
ـ ئەرێ‌ وەڵـڵا ئەوەندە بەطران بوین، دائەنیشتین بە دوو سەعات و سێ‌ سەعات هینمان ئەكرد.
× ئەیەڕۆ چی؟
ـ گوێمان لە ئوم كەلسوم ئەگرت.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket