riklam

كوێرەخەت

بابەتی گۆڕاو 01:05 PM - 2018-03-05
.

.

كوێرەخەت

د.شیركۆ عبدالله‌‌

× بەگم ئەڵێم بەس نی یە من و تۆ ئەو كوێرەخەتەمان هەیە، ئەگینا بە قورعان ئەمردین لە برسا.
ـ بۆچی ئەمردین لە برسا رۆڵە؟ خۆ هین نی یە!
× وەڵـڵا لە هینیش خراپترە. نە عەشیرەتێكمان لە پشتە، نە خزمی مەسئولی گەورەین و نە پەتپەتێنیش ئەزانین.
ـ وەزعەكە یەكجار وا خراپ نی یە كوڕم.. ئەگەر بە عام سەیری بكەی ئەمڕۆ باشترە لە دوێنێ‌.
× كوڕە كوێ‌ی باشترە قوربان؟! ئێستاش قسەیەك بكەی بە نەوعێ‌، پێت ئەڵێن ئەو سەرە سەری خۆت نی یە.
ـ راست ئەكەی وا ئەڵێن… ئەزانی بۆ؟ چونكە پەندەكانمان هەر پەندی كۆنی پێشینانە و هیچ گۆڕانێكیان بەسەردا نەهاتووە… مەسەلەن تا ئێستاش ئەو قسەیە باویەتی كە ئەڵێ‌ كەس بە دۆی خۆی ناڵێ‌ ترشە.
× جا باشە ئێمە دۆمان لە كوێ‌ بوو؟ هەمووی توركی و ئێرانی یە.
ـ یان ئەڵێ‌ پیاوی دووژنە…
× جەرگی كون كونە.
ـ جا توو شەرەفت جەرگی كون كونە؟
× نەوەڵـڵا ئەوپەڕی مورتاحە.. هەقە بڵێن پیاوی دووژنە، ژنی دووەمی لە ناوچە دابڕێنراوەكان مارە كردووە.
ـ ئەها.. چاوت لێ‌ یە؟ هەموو شتێك حیكمەتێكی تیایە. ئەگەر ئەو ناوچانە بهاتنایەتەوە سەر هەرێم هیچ پیاوێكی ئێرە نەیئەتوانی بیكات بە دوان.
× قوربان گیان تۆ ئاگات لە چی یە؟ زوربەیان كردیان بە سیان و چوار.
ـ نا.. موبالەغە مەكە.. زوربە نین.
× ئەی؟
ـ كۆمەڵێك برای موسڵمانی سیاسیین.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket