مۆبایلی لاندرۆڤه‌ر به‌كارهێنه‌رانی توشی شۆك ده‌كات
تەکنەلۆجیا 11:52 PM - 2018-02-26.
هه‌مووان چاوه‌ڕێی كۆمپانیای لاندرۆڤه‌ر بوون كه نوێترین ئۆتۆمبێلی خۆی به‌رهه‌مبهێنێت كه له جیهاندا هه‌وادارێكی زۆری هه‌یه و به یه‌كێك له پر فرۆشترینه‌كان هه‌ژمار ده‌كرێت، به‌ڵام كۆمپانیاكه هه‌موانی توشی شۆك كرد به‌به‌رهه‌مهێنانی مۆبایلی ( لاندۆڤه‌ر ئێكسپلور) كه چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی سه‌رنج ڕاكێشی تێدایه له‌وانه دژه ئاوه و به‌رگه‌ی به‌ریه‌ك كه‌وتن ده‌گرێت و پاتریه‌كه‌ی به‌بێ شه‌حن كردنه‌وه بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ كار ده‌كات.
تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی مۆبایلی لاندۆڤه‌ر ئێكسپلور:
گرنگترین تایبه‌تمه‌ندی ئه‌م مۆبایله ئه‌وه‌یه كه پاتریه‌كه‌ی به یه‌ك جار شه‌حن كردنه‌وه به‌شی دوو ڕۆژ ده‌كات گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی به‌كاربهێنرێت.
توانای پاتری مۆبایلی لاندۆڤه‌ر ئێكسپلور 4000 میللی ئه‌مپێره و ده‌توانریت به‌هۆی تایبه‌تمه‌ندی adventure pack ته‌مه‌نی دریژ بكریت ، هاوكات قه‌باره‌ی شاشه‌كه‌ی 5 ئینجه و وینه‌كانی به كوالیه‌تیه‌كی به‌رز داده‌به‌زبه‌زێت.
شاشه‌كه‌ی دژه شكانه:
مۆبایلی لاندۆڤه‌ر ئێكسپلور خۆشه‌ویستی ئه‌و كه‌سانه كه حه‌ز به سه‌ركێشی ده‌كه‌ن، چونكه شاشه‌كه‌ی دژه به‌ریه‌ك كه‌وتنه‌وه له به‌رزی 1.8 مه‌تره‌وه خراوه‌ته خواره‌وه نه‌شكاوه، سه‌رباری ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه‌ی دژه ئاوه و به‌رگره‌ی كه‌شوهه‌وا جیاوازه‌كان ده‌گرێت، بۆیه ئه‌م مۆبایله ده‌توانرێت له باران و كه‌شوهه‌وای زۆر سارد‌و گه‌رمدا به‌كاربهێنرێت.
مۆبایلی لاندۆڤه‌ر ئێكسپلور به سیسته‌می كارپێكه‌ری ( ئه‌ندرۆید) كارده‌كات و له‌گه‌ڵ هه‌موو تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئۆتۆمبێلی لاندرۆڤه‌ر كار ده‌كات.
نرخ و تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی لاندۆڤه‌ر ئێكسپلور:
به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه مۆبایله‌كه پاتریه‌كه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر كار ده‌كات و چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی وه‌ك دیاری كردنی شوێن و كه‌ش و هه‌وای تێدایه، هه‌مووان به‌بێ دڵه‌ڕاوكێ ده‌توانن به‌كاریبهێنن، ئه‌م مۆبایله له ( كۆنگره‌ی جیهانی بۆ ته‌كنه‌لۆژیای په‌یوه‌ندی) كه له 26 شوبات تا 1مارس به‌رده‌وام ده‌بێت به ره‌سمی ئاشكرا ده‌كرێت و به نرخی 649 یۆرو ده‌فرۆشرێت.
PUKmedia و/ گۆران قادر
س: عالم السیارات
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28