riklam

بە ئیجازەی گۆرانیبێژان

بابەتی گۆڕاو 12:05 PM - 2018-02-25
.

.

بە ئیجازەی گۆرانیبێژان

د.شیركۆ عبدالله‌‌

هاوارێكم كرد بۆ شای عەواڵان
پەڕلەمان بۆتە گاڵتەی مناڵان
*****
سۆزەی بای نەسیم، پێشخانەی شەبەق
حیزب چۆن ئەڕوات؟ بەس بە شەڕەشەق
*****
شەماڵ هەڵیكرد، بەفری بردەوە
مەسئولمان زۆرە، هی بێ‌ كردەوە
*****
سەرێ‌ بەرزۆكە خوای خۆت بناسە
جەوهەر فشەیە، شكڵ ئەساسە
*****
دەستم لێ‌ مەدەن جەستەم خەستەیە
كورد لە كەركوكا ماران گەستەیە
*****
شەكری شەكردان كڵۆكڵۆیە
وەعدی عەبادی ئەڵێن درۆیە
*****
چوومە سەر دارگوێز، باشقەی گشت داران
كوێربم بۆ سومعەی مەسئولی جاران
*****
ماڵی باوكەكەت ئەسڵ زادەیە
سێ‌ روبعی حیزبی ئێستە تازەیە
*****
كۆنە زامانم دایم بە سۆیە
دەرمانی دوێنێ‌ دەردی ئەمڕۆیە
*****
لە حەیبەت لەیلا وا بووم بە دەروێش
مادام بێ‌ كەسیت، قەت ناتبەنە پێش
*****
یارۆ بە باڵا وەك شۆڕە بییە
كە تەصریح ئەدات ئەڵێی پارتییە
*****
سەد توڵم لێدەن جێ‌ جێ‌ بئاوسێ‌
بوین بە گاڵتەچی بەغاو دراوسێ‌
*****
خۆزگەم بەو مەلەی وا بە حەواوە
دایم لە میم سین یەكێك تۆراوە

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket