riklam

عەجەلەت نەبێ‌

بابەتی گۆڕاو 01:50 PM - 2018-02-20
.

.

عەجەلەت نەبێ‌

د.شیركۆ عبدالله‌‌

ژنەكەی ئەحۆل: بە قوربانت بم ئەحۆل گیان نازانم چی بكەم، مەحۆل نەیزانی بوتڵێ‌ نەوتی خواردەوە.
ئەحۆل: با میز بكاتە عەلادینەكەوە.
*****
ساڵی 1013 ئەندام كۆمیتە: قوربان كۆنگرە ئەگرن؟
ساڵی 2015 مەسئول: تەبعەن ئەیگرین.
ساڵی 2016 ئەندام كۆمیتە: كەی؟
ساڵی 2018 مەسئول: عەجەلەت نەبێ‌.
*****
لە شارەزایەكیان پرسی وەزعی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست چۆن ئەبینی؟ وتی لە نوێژی جومعەی ناو سجن ئەچێ‌، پێشنوێژەكە پیاوكوژە، ئەوەی بانگ ئەدات قۆڵبڕی بازاڕەو نوێژكەرەكانیش دزن، هەمووشیان ریشیان هەیە.
*****
كابرایەك لەگەڵ ژنەكەیدا شەڕی بوو، چوو بۆ دەوام و دەوری نیوەڕۆ تەلەفونێكی بۆ كرد.
مێرد: ئەلەو، چۆنی؟
ژن: هەواڵم مەپرسە.
مێرد: هەواڵت ناپرسم، ئەمەوێ‌ بزانم دوعاكانم گیرابوون یان نا.
*****
كابرایەك خۆی كرد بە بارەگای حیزبێكداو داوای كرد شتێ‌ پارەی بدەنێ‌ وەزعی خراپە.
مەسئول: برا گیان بە غەڵەت هاتووی بۆ ئێرە. ئێمە لە حیزبە دەوڵەمەندەكان نین.
كابرا: بە جددی؟
مەسئول: ئەرێ‌ بەخوا، تەنانەت نەسرییەشمان نییە.
كابرا: ئەی بۆ وتیان ئێوەش گەندەڵن؟!!

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket