riklam

چاكم لە بیرە

بابەتی گۆڕاو 03:28 PM - 2018-02-19
.

.

چاكم لە بیرە

د.شیركۆ عبدالله‌‌

× بەگم پرسیارێ‌.
ـ فەرموو بزانم.
× لەم دوو قسەیە كامەیان راستترە لە مەجلیسا بیڵێین: پیاو ئەبێ‌ ئینسان بێ‌ یان ئینسان ئەبێ‌ پیاو بێ‌؟
ـ ئەم پیاو پیاوەت لە چی یە رۆڵە؟. ناترسی فیمینیستەكان لە سەرت بنووسن؟
× بۆچی لە سەرم ئەنووسن؟
ـ بە تۆمەتی ئەوەی پیاوسالاریت و دژایەتی ژن ئەكەی.
× من دژایەتی ژن ئەكەم؟؟ خوا ئاگای لێ‌ یە كەس بە قەدەر من لایەنگری ژن نی یە.. ئەسڵەن من بۆیە هاتمە خزمەتت كە تەكلیفت لێ‌ بكەم فریای ژنان بكەوی.
ـ تەكلیفی چی؟
× تەكلیفی مەعاش.. كاكە قیروسیا لە ئێمە بەڵام مەعاشی ئەو ئافرەتانە بدەن. داماوانە وەزعیان تا خوا حەزكا خراپە.
ـ بۆچی وەزعیان خراپە؟
× بەگم پارەی ساڵۆن و ماڵۆنیان پێ‌ نەماوە.. بڕۆ تەماشایان بكە گریانت بۆیان دێ‌. شتێكت پێ‌ بڵێم رەنگە باوەڕ نەكەی.. بەسەری تۆ نا بەسەری خۆم ئەغڵەبیان سەكسوكەیان هێشتۆتەوە.
ـ كچەكان؟!
× بەڵێ‌ كچەكان.. تەصەور ئەكەم موشكیلەكە زۆر گەورە ببێ‌.
ـ گەورە نابێ‌ كوڕم.. شتەكە به سیطه.
× قوربان لەم كاولبووەدا هەر شتی به سیط و لاوەكی گەورە ئەبێ‌.. تۆ تەماشای فیڕنەگولە بكە، ئەوەڵ جار بۆچی هێنایان؟
ـ چاكم لە بیرە، حیمایەی من بوو.
× دە ئێستا دوو ئەوەندەی تۆ حیمایەی هەیە.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket