riklam

دەرمانخانەكان

بابەتی گۆڕاو 01:02 PM - 2018-02-15
.

.

دەرمانخانەكان

د.شیركۆ عبدالله‌‌

ـ ئەو كتێبە چییە خستووتەتە بن دەستت كەلـلەپووت؟
× عەرزم بە حزوورت كتێبێكە لەسەر سۆمەرییەكان.
ـ باسی چی ئەكات؟
× جا باسی چی ناكات!.. باوەڕ بفەرموو شتی وای تیایە ئینسان دەمەداچەقێی پێ‌ ئەكەوێ‌. قوربان تۆ تەصەور ئەكەی ئەو سۆمەرییانە بە چەند زمان قسەیان كردبێ‌؟
ـ هەریەك زمان نییە؟
× نەخێر نەوەڵـڵا… زۆڵانە بە پێنج زمان قسەیان كردووە.
ـ پێنج زمان؟؟!! باشە ئەوە ئیسراف نییە؟
× ئیسراف بێ‌ و ئیسراف نەبێ‌ ئەوان وا بوون. پاشاو مەكتەب سیاسی و وەزیرو مەسئولەكان لەناو خۆیانا بە زمانێك قسەیان كردووە بەس خۆیان تێیگەیشتوون. بازرگان و ئەهلی بازاڕیش زمانیان جیابووە. جەماعەتی پەرستگاو كاهینەكانیش زمانی تایبەتی خۆیان هەبووە.. ئیتر بەو نەوعە.
ـ جا خۆ ئێستەیش لای خۆمان وایە. تەماشاكە ئەو میلـلەتە چەند ساڵە لە ورگی خۆی ئەداو هاوار ئەكات، كەچی مەسئولەكان هەر لێیشیان حاڵی نابن.
× قوربان زۆر باش حاڵی ئەبن بەس خۆیانی لێ‌ گێل ئەكەن، چونكە ئەزانی بۆ؟ عیلاجیان لا نییە عیلاج.
ـ ئەرێ‌ باش بوو باسی عیلاجت كرد، موسوڵمانێك ناناسی چاوێ‌ لەو دەرمانخانەو دەرمانفرۆشانە سوور بكاتەوە؟ ماڵت بە قوڕنەگیرێ‌ پاكەتێ‌ حەب لە ئەوروپا بە دوانزە یورۆ بێت ئەمان لێرە ئەیدەن بە صەدو پەنجا هەزار دینار!
× ناهەقیان مەگرە ئوستاز. كرێ‌ دوكان گرانە، ئەبێ‌ بەوە دەری بهێننەوە.
ـ قسەی غەڵەتم پێ‌ مەكە ها… ئەوە كەی دەرهێنانە؟! دەرهێنان چۆن وائەبێ‌؟؟ ئەوە عەكسەكەیەتی.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket