riklam

جەوهەری تەنز

بابەتی گۆڕاو 05:40 PM - 2018-02-13
.

.

جەوهەری تەنز

د.شیركۆ عبدالله‌‌

× لە تەمەنی هەشتا ساڵیدا لە (چەرچڵ)یان پرسی: چ سڕێكە لەم عومرەدا هێشتا هەر گەنج و گورج و گۆڵیت؟ وەڵامی دایەوە: نهێنییەكە وەرزشە. من بە حەیاتم وەرزشم نەكردووە.
× هەر ئەو زاتە قسەیەكی تری مەشهوری هەیە ئەڵێ‌: پاشەكەوتكردنی پارە ئیشێكی زۆر باشە، بە تایبەتی ئەگەر دایك و باوكت كردبێتیان.
× ئافرەتێك لە (مارك تواین)ی پرسی: چۆن بنووسم؟ وتی: لە چەپەوە بۆ راست.
× سیمۆن دی بۆڤوار دەڵێت: من رۆژیی هەزار جار شوكرانەبژێری خودام كە بە پیاو خەڵقی نەكردم، چونكە ئەوكاتە دەبوایە لەگەڵ ژنێكدا هاوسەرگیریم بكردایە.
× نیچە دەڵێت: بە (رق) نا بەڵكو بە خەندەو پێكەنین ئەتوانیت دوژمنكەت بكوژیت.
× داوایان لە قۆشمەیەك كرد سێ‌ درۆ بڵێت، وتی: كۆماری عێراقی فیدراڵ.
× لە چێشتخانەیەكدا ئەم ئاگادارییە هەڵواسرابوو: ئێوە دەتوانن بۆ نانی ئێوارە هاوسەرەكانتان بیهێنن بۆ ئێرە. بەڵێنتان دەدەینێ‌ كە كارێك بكەین سكرتێرەكانتان هەرگیز پێ‌ نەزانن.
خوێنەری بەڕێز، ئەگەر دیققەت بفەرمویت لەهەریەك لەو نموونانەی سەرەوەدا خاڵێكی هاوبەش هەیە: تێڕوانین لە گۆشەیەكی تایبەت و تازەو نائاساییەوە كە پێچەوانەی ئەوەیە چاوەڕێی دەكەین و لە سەری راهاتووین. ئەمەش جەوهەری تەنزە.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket