riklam

داوتەتە گێلی

بابەتی گۆڕاو 02:02 PM - 2018-02-12
.

.

داوتەتە گێلی

د.شیركۆ عبدالله‌‌

× لە بیرت دێ‌ بەگم هەموو جارێ‌ پێت دەگوتم گوێ‌ مەدەرێ‌، كە گەورە بوویت بیرت دەچێتەوە؟ دە ئەوە گەورەش بووم و هیچیشم لەو شتانە بیرنەچووەتەوە.
ـ مەخسەدت چی یە لەم قسەیە رۆڵە؟!
× قوربان مەخسەدم ئەوەیە كە زەمەن هیچ ئیستیفادەی نی یە. بە رەئی من شوێن لە كات موهیمترە.
ـ هەردووكیان بە قەد (یەك) موهیمن كوڕم.
× ئەگەر زەمەن موهیم بوایە هەڵبەتە سوودێكمان لێ‌ ئەبینی.
ـ ئەوە خەتای زەمەن نی یە، نەگبەتیی خۆمانە.
× ئیحتیرامم هەیە بۆ قسەكەی جەنابت، بەڵام وا نی یە. زەمەن خۆی شتێكی بێ‌ كەڵكە. شوێن وانی یە. هیچ نەبێ‌ ئەتوانی بیفرۆشی.
ـ چی یە ئەتەوێ‌ وڵاتفرۆشیمان لا شیرین بكەی؟
× نا.. باسی قسە ئەكەم.. تەماشاكە دەشت و دەری ئەم وڵاتە كۆمپلێت فرۆشرا و كرا بە باخ و باخات بەڵام فەرموو یەكێكم بۆ بدۆزەرەوە توانیبێتی (نیو سەعات) بفرۆشێت.
ـ وا دیارە تۆ لەگوێ‌ ی گا دا لالات كردووە رۆڵە. كورد ئەوەندەی زەمەنی فرۆشتووە هیچ شتێكی تری نەفرۆشتووە.
× چیمان فرۆشتووە كوا؟ نموونەم بەرێ‌.
ـ ئەو هەموو كارەساتانەی رابردووت بیر نەماوە؟!
× باسی تەئریخم بۆ مەكە. كێ‌ ئەڵێ‌ بە ویژدانەوە نووسیویانە؟ شتێكی مەلموسی ئێستام پێ‌ بڵێ‌.
ـ تۆ یان ئەتەوێ‌ قسەم لێ‌ دەرهێنیت یان بە ئەنقەست داوتەتە گێلی، ئەگینا كەریش ئەزانێ‌…..
× كەریش ئەزانێ‌ چی؟
ـ ئەزانێ‌ كە نەك ئێستا بەڵكو خەریكە موستەقبەلیشمان ئەفرۆشرێ‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket