riklam

تڕۆتەرفیع

بابەتی گۆڕاو 12:46 PM - 2018-02-07
.

.

تڕۆتەرفیع

د.شیركۆ عبدالله‌‌

× وەرە سەیركە وەرە.. ئەها جاران چۆن بووم؟
ـ ئادەی!.. وی ماشەڵـڵا كە قۆزو جوان بووی!!
× ئەی چۆن؟.. هەمووی خەفەتی ئێوە وای لێكردم.
ـ بەگم مەسەلەكە خەفەت و مەفەت نییە. تۆش چوویتەوە سەر كوردستان.
× یەعنی چی چوومەتەوە سەر كوردستان؟
ـ یەعنی دوور لە عومرت رابردووت لە ئێستات و لە ئایندەت باشترە.
× هەتیو خەفەتم مەدەرێ‌.. یەعنی داهاتووی كوردستان خراپ ئەبێ‌؟
ـ ئەرێ‌ وەڵـڵا.. مانگەشەو سەرلەئێوارە دیارە. ئەمە حاڵی ئێستای بێ‌، دواڕۆژی قەت باش نابێ‌.. بەس توخوا سوئالێك.
× بەسەری خۆم نایكەی.. تۆ فێربووی سوئال لەسەر مەوزوعێك ئەكەی بۆ ئەوەی جوابی شتێكی ترت دەست بكەوێ‌..
ـ خۆزگە وا زیرەك بوومایە بەگم.. ئیتر چیم ئەكرد لای تۆ.
× بۆچی كە لای منیت زەرەرتە؟!
ـ زەرەرم نییە ئوستاز بەڵام زۆریش قازانجم نەكردووە.
× مەسەلەن لە چی یا قازانجت نەكردووە؟
ـ لە تەرفیعا گەورەم.. خەڵك بۆیە ئەچێتە پەنا سێبەری ئێوەومانانەوە بۆ ئەوەی تەرفیع بكات. من بە ناشكوری نەبێت لەوەتەی لای تۆم هەروەكو خۆمم.. بڕۆ سەیری جەماعەتی فیڕنەگولـلەو ئەوان بكە، موعەدەل لە تەرفیعان.
× بە قورعان وام زانی خۆت حەزت لێ‌ نییە ئەگینا تەرفیعپێكردنی ئێوەومانان زۆر ئاسانە.
ـ ئاووا؟!
× ئەی تەبعەن.. بڕۆ لە سبەینێوە هین بە.. مەسئولی جیاكردنەوەی داواكارییەكان.
ـ مەسئولی چی؟!
× مەسئولی جیاكردنەوەی ئەو عەریزانەی كە داوای شت ئەكەن.. جوان و زەریف جیایان بكەرەوەو مەعقولەكانیان هەڵگرە بۆ ئەرشیف.
ـ جا توخوا ئەوە تەرفیعە؟
× ئەی چییە؟!
ـ بەگم ئەوە تڕۆتەرفیعە.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket