riklam

هێشتا ماوی؟!

بابەتی گۆڕاو 02:27 PM - 2018-02-06
.

.

هێشتا ماوی؟!

د.شیركۆ عبدالله‌‌

× جەنابی حیزب؟
ـ بەڵێ‌.
× هییچ.. ویستم بزانم ماوی!
*****
× ئەرێ‌ یەكڕیزی؟
ـ ———-
× كوڕە تەبایی؟
ـ ———-
× هاوپەیمانەكان؟
ـ ———
× دیارە كەس لەماڵ نییە!
*****
× كارەباخان؟
ـ ئەڵێی چی؟
× كەی دێیتەوە؟
ـ جارێ‌ نازانم.. جەماعەت چوون بۆ نوێژ.
*****
× ئەرێ‌ ویژدان؟
ـ خڕ…پف.
× ویژدان.. لەگەڵ تۆمە.
ـ چیت لە رۆحم ئەوێ‌!.. بۆ نایەڵی وەكو ئەو هەموو ویژدانانەی تر بخەوم؟!
*****
× دكتۆر عەبادی؟
ـ ها كاكا!
× كەی نەجاتمان ئەدەی؟ مردین.
ـ خۆ من دكتۆری دوومەڵ نیم!
*****
× زستان؟.. كاك زستانی بەڕێز؟
ـ ———-
× كوڕە كاك زستان؟
ـ چیت ئەوێ‌ گیان؟
× ئەوە لە كوێ‌ بووی؟
× گەرمام بوو چووم لەو بەرسێبەرەدا نەختێ‌ راكشام.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket