riklam

سەرۆك كۆمار: ئاسۆی رێككەوتنی كۆتایی دەركەوتووە

عیراق 05:11 PM - 2018-01-20
.

.

سەرۆك كۆماری عیراق رایگەیاند هەوڵەكانی بەردەوامە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا.

دكتۆر فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆماری عیراق بەسەردانێك گەیشتە شاری سلێمانی و لە لێدوانێكی تایبەتدا بە كةنالَي گەلی كوردستانی راگەیاند: كۆبوونەوەكانی ئەم دواییەی نێوان هەرێم و بەغدا و سەردانی وەفدی هەرێم بۆ بەغدا لە چوارچێوەی هەوڵەكان بووە بۆ كۆتاییهێنان بە كێشەكانی هەرێم و بەغدا.

 لەبەشێكی تری وتەكانیدا د.فوئاد مەعسوم رایگەیاند كۆبوونەوەكان سەرەتاییەكی باشن بۆ رێككەوتن و كۆتاییهێنان بە تەواوی كێشەكان, راشیگەیاند: ئاسۆی رێككەوتنی كۆتایی لە ئێستادا دەركەوتووە.

 

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket