riklam

تویۆتا مەلیكەی 2018 نمایش دەكات

تەکنەلۆجیا 09:25 PM - 2017-12-06
.

.

بۆ یەكەمجار كۆمپانیای تویۆتا لە پێشانگای تۆكیۆ نەوەی پانزەی لە ئۆتۆمبێلی كراون كۆنسێپت 2018ی نمایشكرد  كە چەندین تایبەتمەندی سەرنجڕاكێشی تێدایە.

كۆمپانیای تویۆتا بۆ یەكەمجار لەسالی 1955 دا نەوەی یەكەمی كراونی بەرهەمهێنا لەو ساڵەوە ئەمجۆرە ئۆتۆمبێلە لە ناوخۆی ژاپۆن و دەرەوەش پێشوازی گەرمی لێدەكرێت، كراون 2018  لەسەر پەیكەری كامری (TNGA) دروستكراوە، بەمەش كێشی ئۆتۆمبێلكە سوكترو درێژتر بووە بە بەراورد بەنەوەی پێش خۆی.

ٍسەبارەت بە تایبەتمەندیەكانیشی ئەوا كراون 2018 قەبارەی بزوێنەرەكەی 3.0ی تۆربۆیە بەتوانای 300 ئەسپ، هەروەها 6 گێری بۆ دانراوە.

لەرووی تەكنەلۆژیای سەردەمیانەش، كراون 2018 كوشنەكانی هیتەرن و بەدەست دروستكراون، هەروەها پێش و پشتی كامێرایەو لە ناوەوەش شاشەیەكی گەورەی بۆ دانراوە.

PUKmedia  گۆران قادر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket