riklam

فەیسبووك ماسنجەری منداڵ دەردەكات

تەکنەلۆجیا 08:24 PM - 2017-12-05
.

.

تۆری كۆمەلایەتی فەیسبووك ئەپلیكەیشنێكی تایبەت بە ماسنجەر بۆ منداڵان دەركرد، تا دایك و باوكەكان بەهۆیەوە چاودێری هەژماری منداڵەكانیان بكەن و لەگەڵ كەسانی نامۆدا وتوێژ نەكەن.

 

ئەپلیكەیشنە نوێیەی فەیسبووك ناوی (Messenger Kids) لە ئێستادا لەسەر سیستەمی كارپێكەری ios كارایە، ئەپلیكەیشنەكە بۆ ئەو منداڵانەیە كە تەمەنیان گەیشتۆتە 6 ساڵ و دایك و باوكیان دەتوانن هەژماریان بۆ بكەنەوە و بە تەواویش دەتوانن كۆنترۆلی بكەن، بەشێوەیەك كە ڕێگە بە هیچ كەسێكی نامۆ نادرێت كە وتوێژ لەگەڵ منداڵەكەدا بكات، هەروەها ئەم ئەپڵیكەیشنە تەنها بۆ گفتوگۆ بەكاردەهێنرێت، واتە منداڵان ناتوانن هیچ بابەتێكی تیدا بڵاو بكەنەوە.

 

 هۆكاری كاراكردنی ماسنجەری منداڵان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە پسپۆرانی بواری تەكنەلۆژیا و كۆمەڵایەتی ترسێكی زۆریان هەیە لە خراپ بەكارهێنانی تۆرە كۆمەڵایەتیەكان و بەلاڕێدا بردنی منداڵان.

لە ئێستادا ئەم خزمەتگوزارەیە تەنها لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكادا كارایەو لە ژێر تاقی كردنەوەدایە، پێدەچێت لە داهاتوویەكی نزیكدا بۆ هەموو جیهان كارا بكرێت.

 

PUKmedia   و/ گۆران قادر

س/ شاشە نیوز

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket