ڤیدیۆ.. ئه‌مه‌زۆن ده‌رفه‌تی زیاتر به كاركردن ده‌دات
تەکنەلۆجیا 01:30 PM - 2017-11-29.
به‌هۆی پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆجیاو ئه‌و گۆڕانكارییه خێرایانه‌ی له جیهاندا له‌سایه‌ی سه‌رده‌می جیهانگیرییه‌وه روویداوه، ته‌كنه‌لۆژیاو په‌ره‌پێدانی بواری ته‌كنه‌لۆژیا بووه‌ته به‌شێك له پرۆسه‌ی ئابووری و ره‌خساندنی ده‌رفه‌ت بۆ دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار بۆ كرێكاران.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی كار له‌ڕێگه‌ی ته‌كنه‌لۆژیاوه بووه‌ته به‌شێكی گرنگ له پرۆسه‌ی دۆزینه‌وه‌ی كار‌و كاركردن.
هه‌روه‌ك كۆمپانیای به‌بازاڕكردنی ئه‌لیكترۆنی ئه‌مه‌زۆن به یه‌كێك له گرنگترین و به‌هێزترین ئه‌و كۆمپانیایانه داده‌نرێت كه كاڵا‌و شمه‌كه خۆراكییه‌كان له‌ڕێگه‌ی به‌بازاڕكردنی ئۆنلاینه‌وه ساغده‌كاته‌وه. هه‌ر له‌ڕێگه‌ی ئه‌م كۆمپانیایه‌وه سه‌دان ده‌رفه‌تی كاركردن ره‌خساوه بۆ ئه‌و ده‌ستی كارانه‌ی ده‌یانه‌وێت له‌م كۆمپانیایه هه‌لی كاركردنیان پێبدرێت.
یه‌كێك له‌و كاره گرنگانه‌ی زۆرێك وه‌كو كاری دووه‌م ده‌ستی بۆ ده‌به‌ن، كاركردنه له‌بواری گواستنه‌وه‌ی كاڵا‌و شمه‌كی داواكراو بۆ ده‌ستی به‌كاربه‌ر.
میران گه‌نجێكی كوردی له‌دایكبووی سلێمانییه‌و له‌ئێستادا نیشته‌جێی وڵاتی ئه‌مریكایه‌و ماوه‌ی 5 ساڵه له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌یان له‌وێ ده‌ژی، كار بۆ كۆمپانیای ئه‌مه‌زۆن ده‌كات و ده‌ڵێت: كاری دیلیڤه‌ری ده‌كه‌م، خه‌ڵك شت به ئۆنلاین ده‌كڕێت و له‌ڕێگه‌ی پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیاو مۆبایله‌كه‌مه‌وه به‌پێی خشته‌یه‌ك كاره‌كانم بۆ رێكده‌خرێت، پاره‌ش وه‌رناگرم به‌ڵكو راسته‌وخۆ ده‌چێته سه‌ر حسابی بانكییهكهم.
جێی باسه، كۆمپانیای ئه‌مه‌زۆن ساڵی 1994 له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا دامه‌زراوه، به‌یه‌كێك له گه‌وره‌ترین ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی جیهان داده‌نرێت كه رووماڵی بهبازاڕكردن له‌ڕێگه‌ی ئۆنلاینه‌وه ده‌كات و به‌رده‌وامیش كێبڕكێی زیاتر ده‌كات هه‌تا ده‌ستبكات به پڕكردنه‌وه‌ی خواستی به‌كاربه‌ر له‌جیهاندا.
خاك - رێبین عومه‌ر
لینكی هاوكاری بۆ بینینی ڤیدیۆكه
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
کوردستان 10:33 AM - 2024-04-25 -
وەفدێکی یەکێتی سەردانی حزبى شیوعى و پارتی ئیرادەی نیشتمانی تورکمانی دەکات
ی ن ک 09:23 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ لە هەولێر بەشداری ژمارەیەک پرسە دەکات
پرسەنامە 09:17 PM - 2024-04-24