riklam

سه‌رۆك كۆمار بۆ سێ پرس گه‌یشته‌ هه‌رێم

عیراق 11:49 AM - 2017-11-25
.

.

پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 25/11/2017 د.فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عیراق به‌ سه‌ردانێك گه‌یشته‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان و له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی له‌لایه‌ن وه‌فدێكی حزبی و حكومی پێشوازی لێكرا.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ نوسینگه‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عیراق به‌ PUKmediaی راگه‌یاند: سه‌ردانی سه‌رۆك كۆمار بۆ هه‌رێمی كوردستان بۆ بینینی به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان و كۆبوونه‌وه‌یه‌یه‌تی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ده‌رباره‌ی ئه‌و ئه‌زمه‌ سیاسییه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.

هاتنی سه‌رۆك كۆمار بۆ هه‌رێمی كوردستان دوای ئه‌وه‌دێت كه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق چه‌ند بڕیارێكی له‌باره‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ ده‌ركردو له‌ هه‌فته‌ی رابردووشدا دادگای فیدڕاڵی ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌.

دواتر د. فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عیراق بۆ كه‌ناڵی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند: هاتوومه‌ته‌ سلێمانی و دواتر سه‌ردانی شاره‌كانی تریش ده‌كه‌م، سێ پرسی سه‌ره‌كی هه‌یه‌ كه‌ من له‌م سه‌ردانه‌دا گفتوگۆی جدی له‌باره‌وه‌ ده‌كه‌م.

وتیشی: پرسی یه‌كه‌م/ دۆخی نێوخۆی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و ئه‌و كێشانه‌یه‌ كه‌ روبه‌ڕووی بووه‌ته‌وه‌، پرسی دووه‌م/ مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك و چاره‌سه‌ركردنێتی، پرسی سێیه‌م/ كێشه‌كانی نێوان به‌غداو هه‌رێمی كوردستانه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: هه‌ر كامێك له‌و پرسانه‌ ته‌ماشا بكه‌ی بابه‌تی یه‌كه‌مه‌، به‌ڵام سه‌رجه‌میان په‌یوه‌ندیان به‌یه‌كه‌وه‌ هه‌یه‌و ئومێده‌وارین به‌ هاوكاری سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین.

سه‌رۆك كۆمار وتیشی: هه‌وڵ و ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆم بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌كاردێنم، له‌ئێستاشدا بارودۆخه‌وه‌ به‌ره‌و باشتر ده‌ڕوات.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket