riklam

مۆبایلێكی زیره‌ك له‌ تابلۆیه‌كی سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌مدا

هەمەرەنگ 10:07 PM - 2017-11-20
.

.

تابلۆیەك كە مێژووی كێشانی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی نۆزدەیەمین، ژنێك دەردەكەوێت كە بەڕێگاوە خەریكی بەكارهێنانی مۆبایلی زیرەكە، بەمەش تابلۆكە زۆرینەی بینەرانی توشی سەرسوڕمان كردووە.

تابلۆی وێنەكێشی نەمسایی فیردیناند جۆرج كە لە سالی 1850 دا كێشاویەتی مشتومڕێكی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، چونكە لە تابلۆكەدا ژنێك دەردەكەوێت كە بەدەم ڕێگاوە خەریكی بەكارهێنانی ئامێرێكە كە هاوشێوەی مۆبایلی زیرەكی ئێستایە كە بەكاربەران بەدەم ڕێگاوە بەكاریدەهێنن.

ئاشكرابوونی ئەو مۆبایلەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوكاتەی كە ئەفسەرێكی خانەنشینكراو پیتەر راسل سەردانی مۆزەخانەی نیوكوسیك لە شاری میوشن دەكات و دوای وردبوونەوەی هەست بەو دیمەنە دەكات و پاشان لە هەژماری خۆیدا لە تۆری كۆمەلایەتی تویتەردا بڵاوی دەكاتەوەو خوێنەرێكی زۆر بەلای خۆیدا ڕادەكێشێ و سەرسوڕمانی خۆیان لەو تابلۆیە نیشان دەدەن، چونكە لەوكاتەدا هیچ ئامێرێكی زیرەك نەبووە كە بەدەم ڕێگاوە بەكاربهێنرێت.

بەشێكی تری تابلۆكە تایبەتە بە بوونی پیاوێك كە لە چاوەڕوانی هاتنی ئەو ژنەدایە، بەڵام هەر چۆن ئێستا مۆبایلە زیرەكەكان بەكاربەرانیان لە چوار دەوریان دادەبڕن، بەهەمانشێوە ئەو ژنەش ئاگای لەوە نیە كە كەسێك چاوەڕوانی دەكات و بە قولی سەیری ئامێرە زیرەكەكەی دەكات.

PUKmedia  گۆران قادر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket