riklam

فەیسبووك خزمەتگوزاری فریاكەوتنی بۆكوردستان خستە كار

تەکنەلۆجیا 02:15 PM - 2017-11-13
.

.

دوای ئەوەی شەوی رابردوو لە  رۆژهەڵات وباشووری كوردستاندا زنجیرەیەك بوومەلەرزە روویدا و بەهۆیەوە زیانی گیانی و مادی لێكەوتەوە، هەر زوو  لە ئاژانس و كەناڵە جیهانیەكان كرایە هەواڵی سەرەكی و بە گرنگیەوە باسیان لە دواین زیانەكانی بومەلەرزەكە دەكرد، تۆری كۆمەلایەتی فەیسبوكیش وەك تۆڕێكی جیهانی ئەپلیكەیشنێكی تایبەت بە بوومەلەرزەكەی بۆ هاوڵاتیانی كوردستان كارا كرد. 

ئەپلیكەیشنەكە لە رێگەی لینكی  https://www.facebook.com/crisisresponse/the-earthquake-in-halabja-iraq-nov12-2017/?source=feed_crisis_page_share ەوە دەكرێتەوە سەرەتاش وەك لە وێنەكەدا دیارە دەتوانیت لەو دوو هەلبژاردەیە یەكیان دیاری بكەیت، ئەوانیش بریتین لەوەی كە تۆ پارێزراویت، یان پێویستیت بە هاوكاریە.

3.jpg

گەر پارێزراو بوویت، ئەوە فەیسبووكیش دڵخۆشی خۆی دەردەبڕێت بە سەلامەتیت ،پاشان دەتوانیت  لە رێگەی پەیجی خۆتەوە هاورێیان و كەسوكارت دڵنیا بكەیتەوە كە پارێزراویت، وەك لە وێنەكەدا دیارە.

2.jpg

گەر بە پێچەوانەشەوەبوو، ئەوە جۆری هاوكاریەكە دیاری  بكە كە پێویستە و ئەپڵیكەیشنەكە شەیر بكە تا بە زووترین كات بێن بۆ هاوكاری كردنت.

 

PUKmedia  گۆران قادر

8.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket