هه‌ره‌مه‌كانی ئۆقیانوسی ئه‌تڵه‌سی بوونه‌وه جێگه‌ی مشت‌ومڕ
هەمەرەنگ 02:55 PM - 2017-11-07.
جارێكی‌تر به‌كاربه‌رانی ئینته‌رنێت پێشبینیه‌كانی دوو هه‌ڕه‌می نامۆی بنكی ئاوی ئۆقیانووسی ئه‌تڵه‌سییان خسته‌وه به‌ر باس و مشت‌ومڕ.
كۆمه‌ڵێك له‌و كه‌سانه‌ی بڕوایان به تیۆری پیلانگێڕی هه‌یه له تۆڕه‌كانی ئینته‌رنێت و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه‌وتوونه‌ته‌وه مشت‌ومڕ سه‌باره‌ت به گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كه له پێگه‌ی یوتیوب بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و دوو په‌یكه‌ری گه‌وره ده‌رده‌خات له‌ناو قوڵایی ئاوه‌كانی ئۆقیانووسی ئه‌تڵه‌سی و له نزیك كه‌ناری دوورگه‌كانی بهاما.
باوه‌رداران به تیۆری پیلانگێڕی وای بۆ ده‌چن كه ئه‌و دوو هه‌ڕه‌مه به‌ڵگه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه پێشتر خه‌ڵك تێیدا نیشته‌جێ بووبێت وه‌ك ناوچه‌ی شارستانییه‌تی (ئه‌زتیك) له ئه‌مریكای باشوور.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی باسه كه گرته ڤیدیۆكه له كه‌ناڵی (SECURETEAM10) له‌سه‌ر یوتیوب بڵاوكراوه‌ته‌وه،
ئه‌و كه‌ناڵه‌ش ئێستا جه‌ماوه‌رێكی زۆری هه‌یه به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی حه‌زیان له هه‌واڵی ده‌فری فڕیو و بازنه نامۆكان هه‌یه كه له‌ناو كێڵگه‌كاندا دروست ده‌بێت.
سكۆت وارینگیش كه دامه‌زرێنه‌ری پێگه‌ی (UFO SIGHTINGS DAILY) و به‌شداربووی كارای (SECURETEAM10)، به‌رنامه‌ی (گۆگڵ ئێرس) به‌كارده‌هێنێت بۆ كیوماڵكردنی بنكی ئۆقیانووسه‌كان به مه‌به‌ستی گه‌ڕان به دوای شتی نامۆ و سه‌یروسه‌مه‌ره‌دا، ئه‌و بینایانه‌ی ناو ئۆقیانووسی ئه‌تڵه‌سی بینیووه.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه وارینگ وتی: ئه‌و دوو هه‌ڕه‌مه‌ی ناو ئاوی ئۆقیانووسی ئه‌تڵه‌سی له‌نزیك دوورگه‌ی پرۆفیدانسی نوێن و زۆریش دوور نین له ویلایه‌تی فلۆریداوه.
وتیشی: هێڵه‌كانی له‌سه‌ر هه‌ڕه‌مه‌كانن به‌ئاسانی تێیانده‌گه‌ین، ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و دوورگه نزیكه ڕۆژێك له ڕۆژان گه‌لێكی دێرینی وه‌ك گه‌لی ئه‌زتیكی له‌سه‌ر ژیاوه.
كه‌سێكی دیكه‌ش كه ئاره‌زوومه‌ندی ئه‌وجۆره هه‌واڵانه‌یه به ناوی (تایلۆر گلوكنه‌ر) ده‌ڵێت: پێویسته بڵێم ئه‌و هه‌ڕه‌مانه زۆركۆنن و دیاره به‌هۆی كۆنه‌ساڵییانه‌وه توشی داخوران بوون، هه‌روه‌ها باشترین تایبه‌تمه‌ندی ئۆقیانووسه‌كان ئه‌وه‌یه كه به باشی پارێزگاریی له شته‌كان ده‌كات.
هه‌ردوو گلوكنه‌رو وارینگیش ڕوونیده‌كه‌نه‌وه كه دوو هه‌ره‌مه‌كه له‌یه‌ك ناچن، به شێوه‌یه‌ك یه‌كێكیان په‌یكه‌رێكی نموونه‌یی سێ لایه وه‌ك هه‌ره‌مه گه‌وره‌كه‌ی جیزه‌ی میسر، ئه‌وی دیكه‌شیان دیزاینێكی دیكه‌ی هه‌یه كه پێپیلكه‌ی هه‌یه‌و زۆرتر له په‌رستگه‌كانی شارستانیه‌تی مایا ده‌چێت.
ئه‌مه یه‌كه‌مینجار نییه باسی بینینی ئه‌و هه‌ره‌مانه ده‌كرێت له‌و ناوچه‌یه‌دا كه به‌شێكه له سێگۆشه‌ی به‌رمۆدای ئه‌فسانه‌یی، چونكه پێشتر‌و له ساڵی 2012دا خانمه زانایه‌ك به ناوی د.مایه‌ر فیرلاغ له قووڵایی 2000 مه‌تر له‌ژێر ده‌ریاوه هه‌ره‌مێكی بلوریی له‌هه‌مان ناوچه‌دا ئاشكرا كردبوو كه سێ هێنده‌ی هه‌ره‌مه گه‌وره‌كه‌ی جیزه بووه.
PUKmedia كوردستانی نوێ
هەواڵی زیاتر
-
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24