په‌رله‌مانی كۆریای باشور جینۆسایدی گه‌لی كوردستانی ناساند
kurdistani 01:27 PM - 2013-06-27
پێویسته هه‌موو دنیا له‌مه‌رگه‌ساته‌كانی كورد ئاگاداربن
پێش نیوه‌رۆی ئه‌مڕۆ 27-6-2013 ئارام ئه‌حمه‌د وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان پێشوازی كرد له هیون میونغ كیم باڵیوزی كوریای باشوور له عیراق و كونسڵی ئه‌و وڵاته له كوردستان و وه‌فدێكی هاورێیان.
له دیدارێكدا باڵیوزی كوریا باشور له هه‌رێمی كوردستان دوای ئه‌وه‌ی ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی روون كرده‌وه رایگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی وه‌فدی په‌رله‌مانی كۆریا به‌شداری له یادی 25 ساڵه‌ی جینوسایدی گه‌لی كوردستان كرد له به‌هاری ئه‌مساڵ، به هۆی كاریگه‌ری ئه‌و مه‌رگه‌ساته‌ی كه به‌سه‌ر كوردا هاتوو له رابردوودا، په‌رله‌مانی كۆریای باشور وێڕای ده‌ربڕینی هاوخه‌می له‌گه‌ڵ گه‌لی كوردستان له رۆژی 25-6-2013 ئه‌و تاوانانه‌ی به‌سه‌ر كوردا هاتوون ناساند و داوای له كۆمه‌ڵگه‌ی نێو ده‌ه‌وڵه‌تی كرد كه هه‌نگاو بنێ بۆئه‌وه‌ی جارێكی تر ئه‌م تاوانانه‌ی به‌سه‌ر كوردا هاتوو دوباره نه‌بێته‌وه و كار بۆ قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی قوربانیان بكرێت.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه دوای به‌خێر هێنان وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان سوپاس گوزاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كه‌س و كاری شه‌هیدانی به حكومه‌ت و په‌رله‌مان و گه‌لی كوریا راگه‌یاند و هه‌نگاوی ناساندنی جینۆسایدی له په‌رله‌مانی ئه‌م وڵاته‌ی به هه‌نگاوێكی گرنگ وه‌سف كرد بۆ به‌دی هێنانی ئه‌و ئامانجانه‌ی كه حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی شه‌هیدان كاری بۆ ده‌كات.
هه‌روه‌ك ئه‌و كار و پرۆژانه‌ی به‌رز نرخان كه تیپی زه‌یتونی سه‌ر به كۆریای باشور له دروشمی ئێمه دۆستی ئێوه‌ین له كوردستان ئه‌نجامی داوه و كاریگه‌ری ئه‌رێنی له‌سه‌ر پته‌و كردنی په‌یوه‌ندیه‌كان له هه‌موو لایه‌كیدا هه‌بوو.
له كۆتایی دیداره‌كه‌شدا وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان تیشكی خسته سه‌ر هه‌نگاوه‌كانی وه‌زاره‌تی بۆ به‌نێو نه‌ته‌وه‌یی ناساندنی جینوسیادی گه‌لی و هیوای خواست هه‌موو دونیا له‌م مه‌رگه‌ساتانه‌ی به‌سه‌ر كوردا هاتوه ئاگادار بن.
PUKmedia هه‌ولێر _ فوئاد عوسمان
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆک کۆمار: بە دیدگای مام جەلال بەرەنگاری ئاڵنگارییەکان دەبینەوە
03:01 PM - 2026-06-16 -
سەرۆك بافڵ: سەری ساڵی كۆچی ببێتە مایەی سەقامگیریی ناوچەكەمان
02:37 PM - 2026-06-16 -
نزار ئامێدی: لەپێناو خزمەتکردنی بەرژەوەندییەکانی نیشتمان کاردەکەین
12:05 PM - 2026-06-16 -
سوریا مووچە بە کەسوکاری شەهیدان و کەمئەندامانی هەسەدە دەدات
11:49 AM - 2026-06-16
ئەمانەش ببینە
کوردستان 03:14 PM - 2026-06-16 قوباد تاڵەبانی: پیاوانی ئایینی هاوكاربن لەقووڵكردنەوەی گیانی تەبایی و برایەتیی
سه‌رۆك بافڵ: شه‌رعییه‌ت و متمانه‌ی حكومه‌تی ئێستای هه‌رێم خه‌ریكه ده‌كه‌وێته ژێر پرسیاره‌وه
01:24 PM - 2026-06-16
مووچەی زیندانیانی سیاسیی هەرێم لەگەڵ بەغدا هاوتا دەکرێت
10:27 AM - 2026-06-16
قوباد تاڵەبانی: ساڵی نوێی کۆچی هۆکاری تەبایی و پێکەوەژیان بێت
09:59 AM - 2026-06-16
عیراق و ئەمریکا جەخت لە چەکدانانی گروپەکان و پتەوکردنی پەیوەندییەکان دەکەنەوە
09:55 AM - 2026-06-16
زۆرترین خوێنراو
-
نرخی نەوت زیاتر دابەزی
جیهان 09:24 AM - 2026-06-16 -
مەکتەبی سیاسی: ساڵی نوێی کۆچی دەستپێکی گەڕانەوەی ئاشتی و ئارامی بێت
کوردستان 08:56 AM - 2026-06-16 -
تیرۆرستێکی داواکراو لە دووزخورماتوو دەستگیرکرا
کوردستان 10:29 PM - 2026-06-15 -
ڤانس: دەقی رێککەوتنی نێوان ئەمریکا و ئێران بڵاو دەکرێتەوە
جیهان 10:19 PM - 2026-06-15 -
وەفدێکی باڵای چین: سەرۆک مام جەلال کاریزما و کۆکەرەوەی عیراقییەکان بوو
کوردستان 05:41 PM - 2026-06-15 -
سەرۆککۆمار: جەخت لە ژینگەیەکی ئارام بۆ رۆژنامەنوسان دەکەینەوە
عیراق 05:32 PM - 2026-06-15 -
وەزارەتی داد، عیراق لە 800 ملیۆن دۆلار قەرەبوو رزگاردەکات
عیراق 05:04 PM - 2026-06-15 -
محەمەد سدیق: بەرۆحیەتی سەرۆک مام جەلال خزمەتی گەلەکەمان دەکەین
کوردستان 04:20 PM - 2026-06-15




.png)


دابەزێنە

