riklam

ته‌ندروستی گه‌رمیان مژده‌ ده‌داته‌ خه‌ڵكانی كه‌مده‌رامه‌ت

kurdistani 02:10 PM - 2013-06-20
خزمه‌تگوزارییه‌ ته‌ندروستییه‌كان به‌ نرخێكی كه‌م پێشكه‌ش ده‌كرێن

خزمه‌تگوزارییه‌ ته‌ندروستییه‌كان به‌ نرخێكی كه‌م پێشكه‌ش ده‌كرێن

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی گه‌رمیان رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه‌ كلینكی راوێژكاری ئێواران له‌نه‌خۆشخانه‌ی گشتی كه‌لار به‌نرخێكی كه‌م چاره‌سه‌ری هاووڵاتیان ده‌كات.
د.حه‌سه‌ن ره‌مه‌زان، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی گه‌رمیان، به‌ PUKmedia ی رایگه‌یاند: له‌به‌رئه‌وه‌ی خه‌ڵكانی هه‌ژارو كه‌مده‌رامه‌ت ناتوانن بۆ هه‌ر سه‌ردانێكی كلینكه‌ تایبه‌ته‌كان بڕی (10 تا 15) هه‌زار دینار جگه‌ له‌خه‌رجیه‌كانی ده‌رمان و پشكنین بده‌ن، ته‌ندروستی گه‌رمیان وه‌ك هه‌وڵێك بۆ یارمه‌تیدانی خه‌ڵكانی هه‌ژار، له‌سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه‌ پزیشكی پسپۆڕ له‌بواره‌كانی ژنان و منداڵبوون له‌كلینكی راوێژكاری ئێواران له‌نه‌خۆشخانه‌ی گشتی كه‌لار ده‌ستبه‌كار ده‌بێت به‌مه‌به‌ستی بینینی نه‌خۆش و به‌نرخی ته‌نها سێ هه‌زار دینار.
وتیشی: له‌و چوارچێوه‌یه‌داو بۆ زیاتر خزمه‌تكردن به‌كه‌سانی كه‌مده‌رامه‌ت، ته‌نها 50%ی نرخی ده‌رمان و پشكنینی تاقیگه‌یی و تیشك له‌ هاووڵاتیان وه‌رده‌گیرێت.

PUKmedia هاوكار حاجی - گه‌رمیان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket