riklam

"رۆشتنی بەشار ئەسەد بە ئازادی دورە"

kurdistani 06:25 PM - 2013-06-19
بەشار حەز بەدانوستان دەكات

بەشار حەز بەدانوستان دەكات

فەرماندەی پێشوی هاوپەیمانی باكوری ئەتلانتیك (ناتۆ) رایدەگەێنێت: بەهۆی ئەو بارە ناهەموارەی كە سوریا تێكەوتووە، ملیۆنان هاوڵاتی ئاوارەی سنورەكان بوون‌و، ژیانی هەندێكیشیان لە مەترسیدایە.

لەچاوپێكەوتیكیدا لەگەڵ كەناڵی CNN،  ویسلی كلارك فەرماندەی پێشوی هاوپەیمانی باكوری ئەتلانتیك (ناتۆ) رایگەیاند: لەگەڵ بەردەوامی ئاڵۆزییەكانی سوریاو ئەو بارودۆخە ناهەموارەی كە بەشار ئەسەد لە سوریا خوڵقاندویەتی، بە ملیۆنان هاوڵاتی ئاوارەی سنورەكان بوون.

وتیشی: "رۆشتنی بەشار ئەسەد بە ئازادی دورە".

سەركەوتنی رۆحانی‌و شكستی سوریا!
لەوبارەیەوە، ویسلی كلارك، رایگەیاند: ئەو كەسانەی باس لەوە دەكەن كە سەركەوتنی رۆحانی روخانی سوریای بەدواوەیە، پێشبینیەكەیان لە دوربینیەكی لاوازەوە سەرچاوەی گرتووە.

وتیشی: ئێستادا خودی بەشار حەز بەدانوستان‌و گفتوگۆ دەكات.

هاتنە سەرخەتی ئەمریكاو پڕ چەككردنی ئۆپۆزسیۆن
ویسلی كلارك، روونیشیكردەوە: ئەم هەنگاوەی ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا دۆخی سوریا هێور ناكاتەوە.

وتیشی: ئەو كارەی ئەمریكا دەبێتە پاڵنەرێت بۆ رژێمی سوریاو، پێدەچێت كردەوەكانی لە دژی ئۆپۆزسیۆن چڕتر بكاتەوە.

راشیگەیاند: بەردەوام روسیاو چین هەوڵ دەدەن بۆ رێگریكرد لەدەرچوونی هەر بڕیارێك كە دژی رژێمی سوریا بێت لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیەوە.

PUKmedia      وەرگێرانی: عەبدولغەفار حسێن
سەرچاوە: CNN

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket