riklam

یه‌كێتی په‌رله‌مانتاران چه‌ند پێشنیارێك ئاراسته‌ی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات

kurdistani 05:12 PM - 2013-06-19
په‌رله‌مانتارانی خوله‌كانی پێشوو كاندیدبكرێنه‌وه‌

په‌رله‌مانتارانی خوله‌كانی پێشوو كاندیدبكرێنه‌وه‌

ئه‌مڕۆ 19-6-2013 له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسیدا یه‌كێتی په‌رله‌مانتاران چه‌ند پێشنیارێكی خسته‌ رو بۆ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان.


نیعمه‌ت عه‌بدوڵا سه‌رۆكی یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستان رایگه‌یاند: له‌كاتێكدا لیست و قه‌واره‌ سیاسییه‌كان سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی لیستی پاڵێوراوه‌كانیانن بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستان به‌پێی ئه‌و ئه‌زمونه‌ی كه‌ هه‌یه‌تی له‌كاری په‌رله‌مانی وێڕای پشتگیریكردنمان له‌ گۆڕینی شێوازی لیستی داخراو بۆ شێوازی لیستی كراوه‌ یان نیمچه‌ كراوه‌، به‌پێویستی ده‌زانین سه‌ره‌نج و راسپاره‌كان و پێشنیاری خۆمانتان بۆ بنێرین بۆ سود وه‌رگرتن لێی له‌پێناو گرنگیدانی زیاتری په‌رله‌مان و په‌رله‌مانتاران.


وتیشی: بۆیه‌ ئێمه‌ لێره‌وه‌ پێشنیار ده‌كه‌ین سه‌ره‌رای یاساو رێساكانی په‌رله‌مان داوا كارین له‌كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌م خاڵانه‌ له‌به‌رچاو بگرن.

 

1-    كه‌سه‌ بڕیاڕ به‌ده‌سته‌كانی پارته‌ سیاسییه‌كان به‌شێكیان بكرێنه‌ كاندید بۆئه‌وه‌ی له‌ناو په‌رله‌مان بڕیاریان به‌ده‌ست بێت و بتوانن چاودێری ده‌سه‌ڵاتی جێ به‌جێ كردن بكه‌ن.


2-     لێهاتویی بۆكاری په‌رله‌مانی و قسه‌زانی و هۆشیاری سیاسی و رۆشنبیری گشتی ره‌چاو بكرێت.


3-    ئه‌ندامه‌ چالاكه‌كانی خوله‌كانی رابردو به‌رێژه‌یه‌كی دیاریكراو دوباره‌ كاندید بكرێنه‌وه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌زمون وه‌ك نه‌ریتێك.


4-    پێگه‌ی په‌رله‌مانتاری بۆ رێزگرتن له‌كه‌سانی خه‌باتگێڕ و بنه‌ماڵه‌ به‌كارنه‌هێنرێت.


5-     ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی كاندید به‌تایبه‌ت له‌شاره‌زایانی بواری یاسایی و كارگێڕی ئابوری بخرێته‌ ناو په‌رله‌مان.


6-    ره‌چاوی دابه‌شبونی جوگرافی و نوێنه‌رایه‌تی گشت چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا بكرێت.


7-    ئه‌م خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه‌ كۆتاش ده‌گرێته‌وه‌.



PUKmedia هه‌ولێر – به‌هادین سابیر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket