حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاریدا زه‌وی به‌عسیه‌كان بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان و پێشمه‌رگه بێت
kurdistani 05:06 PM - 2013-06-19
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران چه‌ند پرۆژه یاسایه‌كی په‌سه‌ند كرد
ئه‌مڕۆ 19-6 به‌سه‌رۆكایه‌تیی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و به‌ئاماده‌بوونی عیماد ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سازكرا.
له بڕگه‌ی یه‌كه‌می كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پڕۆژه یاسای ئه‌نجومه‌نی كارو‌باری خانمان گفتوگۆی له‌سه‌ركراو له‌لایه‌ن ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمانه‌وه كه به‌شداری له‌م به‌شه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كرد، بڕگه‌و به‌نده‌كانی پڕۆژه یاساكه خرانه به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، دوای گفتوگۆیه‌كی تێروته‌سه‌ل و خستنه‌ڕوی چه‌ند سه‌رنج و تێبییه‌ك له‌لایه‌ن وه‌زیرانه‌وه، پڕۆژه یاساكه په‌سه‌ندكراو بڕیاردرا ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بكرێت.
به پێی ئه‌م پڕۆژه یاسایه، ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان دامه‌زراوه‌یه‌كه كه گرنگی به كارو‌باری ژنان له هه‌رێمی كوردستان ده‌دات و به‌هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه ره‌سمییه‌كان و رێكخراوه ناحكومییه‌كان و ده‌سته هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی په‌یوه‌ندار به‌سیاسه‌ت و به‌رنامه‌و یاساكانی په‌یوه‌ست له‌پرس و مافه‌كانی ژنان، كار بۆ پێشخستنی ره‌وشی ژنان له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
دوای ئه‌وه له بڕگه‌ی دووه‌می كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆ‌و په‌سه‌ندكردنی، پڕۆژه یاسای ده‌سته‌ی نیشته‌جێبوون له‌لایه‌ن سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌نجومه‌نی ئابوورییه‌وه خرایه‌ڕوو، به‌پێی ئه‌م پرۆژه یاسایه، ده‌سته‌ی نیشته‌جێبون سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌بێت و له‌ڕووی دارایی و كارگێڕییه‌وه سه‌ربه‌خۆیه، ئه‌ركی ئه‌م ده‌سته‌یه رێكخستنی كه‌رتی نیشته‌جێبونه له هه‌رێمی كوردستان و یه‌كخستنی به‌ڕێوه‌بردنی كه‌رتی نیشته‌جێبونه‌و ستراتیژ‌و سیاسه‌تی رونی بۆ دابینكردنی پێداویستییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت، به‌شێوه‌یه‌ك كه به‌پله‌ی یه‌كه‌م خه‌ڵكی هه‌ژارو كه‌مده‌رامه‌ت لێی سومه‌ند بن، هه‌روه‌ها پرۆسه‌ی بنیاتنان و پێشخستنی نیشته‌جێبون و خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌ڕووی جۆر‌و كوالێتی و چاودێری و سه‌رپه‌رشتییه‌وه رێكده‌خات.
دوای ئه‌وه‌ی گفتوگۆیه‌كی تێروته‌سه‌ل و فراوان له‌سه‌ر ئه‌م پڕۆژه یاسایه كرا‌و چه‌ندین سه‌رنج و تێبینی له‌لایه‌ن وه‌زیرانه‌وه خرانه‌ڕوو، بڕیاردرا بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی ئه‌م پڕۆژه یاسایه به له‌به‌رچاوگرتنی سه‌رنج و تێبینییه‌كان، پێداچونه‌وه‌ی بۆ بكرێت و به‌مه‌به‌ستی په‌سه‌ندكردن و به‌شێوه‌یه‌ك كه باشترین خزمه‌ت به‌خه‌ڵكی هه‌ژارو كه‌مده‌رامه‌ت بكات، بهێنرێته‌وه كۆبونه‌وه‌یه‌كی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.
بڕگه‌ی سێیه‌می كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت بوو به‌گفتوگۆكردن و بڕیاردان له‌سه‌ر دوو پڕۆژه بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، تایبه‌ت به‌دابه‌زاندنی ده‌سه‌ڵات بۆ پارێزگاران و به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی و به‌ڕێوه‌به‌ری سنوری پارێزگاكان، به‌پێی ئه‌م پڕۆژه یاسایانه كارئاسانییه‌كی به‌رچاو بۆ راییكردنی مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتیان له‌سنوری یه‌كه كارگێڕییه‌كانی پارێزگا‌و قه‌زاو ناحییه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی رۆتین ده‌كرێت و زۆر له‌ده‌سه‌ڵاته كارگێڕییه‌كان داده‌به‌زێت و ئاستێكی به‌رزتری پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری و راییكردنی ئاسانتری كارو‌باری رۆژانه‌ی هاووڵاتیان ده‌ڕه‌خسێنێت، دوای گفتوگۆ‌و راگۆڕینه‌وه له‌سه‌ر پرۆژه بڕیاره‌كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه په‌سه‌ند كرا.
دوایین بڕگه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه، بۆ گفتوگۆ‌و بڕیاردان بوو له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای چاره‌سه‌ركردنی كاریگه‌رییه‌كانی ده‌ره‌نجامی بڕیاری ژماره حه‌وتی ساڵی 1992ی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌پێ ئه‌و بڕیاره ده‌ستبه‌سه‌ر ئه‌و زه‌ویانه‌دا گیرابوو كه كاتی خۆی رژێمی به‌عس له شاره‌كانی كوردستان به‌سه‌ر پیاوانی خۆیدا دابه‌شی كردبوو.
دوای گفتویه‌كی تێروته‌سه‌ل، ئه‌م پڕۆژه یاسایه په‌سه‌ندكراو به‌وپێیه‌ش پیاوانی به‌عس ئیتر هیچ مافێكی یاساییان به‌سه‌ر ئه‌و زه‌ویانه‌وه نامێنێت و زه‌وییه‌كان بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان و پێشمه‌رگه كه پێشتر له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌سه‌ریاندا دابه‌شكرابوو ده‌مێننه‌وه.
PUKmedia

هەواڵی زیاتر
-
پۆلیتەکنیکی سلێمانی پلاتفۆرمێک بۆ ماستەرنامە و تێزی دکتۆرا دروستدەکات
08:23 PM - 2026-06-08 -
قوباد تاڵەبانی: یەكێتی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پێگەیەكی بەهێزی هەیە
05:37 PM - 2026-06-08 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال پێشمەرگەو تێکۆشەرێکی دێرین بەسەردەکاتەوە
04:31 PM - 2026-06-08 -
ڕفعەت عەبدوڵا: گرنگە گیانی برایەتی و پێکەوە ژیان قوڵبکەینەوە
03:22 PM - 2026-06-08
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: پێشكەوتن و گەشەسەندن بێ بەشداری گەنجان بەدی نایەت
06:49 PM - 2026-06-08
سەرۆك بافڵ: هەوڵەكانی یەكێتی بۆ دوورخستنەوەی گرژییەكانە
03:12 PM - 2026-06-08
حاجییانی کوردستان بەڕێگای وشکانی دەگەڕێنەوە
10:52 AM - 2026-06-08
مەکتەبی سیاسی: حاجی ئاسۆ لە رووداوێکی تەمومژاویدا شەهید کرا
09:20 AM - 2026-06-08
زۆرترین خوێنراو
-
جێگری سەرۆکی هەرێم پێشوازیی لە راوێژکاری سەربازیی بەریتانیا دەکات
کوردستان 01:42 PM - 2026-06-08 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:56 AM - 2026-06-08 -
سەرۆک بافڵ: داوای یەکێتی داوای خەڵکە
کوردستان 11:38 AM - 2026-06-08 -
گرژییەکانی نێوان ئیسڕائیل و ئێران دەستیپێکردەوە
جیهان 11:12 AM - 2026-06-08 -
حاجییانی کوردستان بەڕێگای وشکانی دەگەڕێنەوە
کوردستان 10:52 AM - 2026-06-08 -
ژمــــــارە 4
بیروڕا 10:50 AM - 2026-06-08 -
نرخى نەوت بەرزدەبێتەوە
جیهان 10:35 AM - 2026-06-08 -
نرخى زێڕ دادەبەزێت
کوردستان 09:47 AM - 2026-06-08







دابەزێنە

