سەرۆكی هەرێم بەرەو روسیا بەڕێكەوت
kurdistani 04:27 PM - 2013-06-19
بۆ بەشداربوون لە كۆڕبەندی سانت پتروسبۆرگی ئابووریی نێودەوڵەتیی
بەیاروەریی وەفدێكی باڵا، ئەمڕۆ چوار شەممە 2013/6/19، مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەمەبەستی بەشداربوون لە كۆڕبەندی سانت پتروسبۆرگی ئابووریی نێودەوڵەتی بەرەو روسیا بەڕێكەوتو دواتریش بەسەردانێكی رەسمی روو لە كۆماری رۆمانیا دەكەن.
ئەجێندای ئەم سەردانەی سەرۆك بارزانی لە میانی بەشدارییكردنیان لە كارەكانی حەڤدەمین كۆڕبەندی سانت پتروسبۆرگی ئابووری نێودەوڵەتیی كە دوو رۆژ دەخایەنێتو زیاتر لە پێنج هەزار بەشدار لە هەشتا وڵات تێیدا ئامادە دەبن، چەندین دیدارو كۆبوونەوە لەگەڵ ژمارەیەك كەسایەتیو لێپرسراوانی بەشداربوو لە پەراوێزی ئەو كۆڕبەندە لەخۆدەگرێت.
بانگهێشتكردنی مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێم بۆ بەشداربوون لەم كۆڕبەندە ئابوورییە نێودەوڵەتییەی سانت پتروسبۆرگ، نیشانەی گرنگیو بایەخدانی دنیای دەرەوەیە بە رۆڵی سەرۆكی هەرێمی كوردستانو حكومەتی هەرێم بەگشتیی لە بەرەوپێشبردنی پێگەی ئابووری كوردستان لەسەر ئاستی عیراقو ناوچەكەو جیهان، كەلە كانوونی دووەمی ئەم ساڵیش كەسایەتییەكی بانگهێشتكراوی كۆڕبەندی ئابووریی نێودەوڵەتیی داڤۆس بوو كەلە سویسرا بەسترا.
لەدوای بەكۆتاهاتنی كۆڕبەندەكەی سانت پتروسبۆرگ، سەرۆك مەسعود بارزانی بەسەردانێكی رەسمی بۆ كۆماری رۆمانیا بەرەو بوخارست پایتەخت بەڕێت دەكەوێت بەمەبەست پتەوكردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكانی نێوان كوردستانو وڵاتی رۆمانیاو تاوتوێكردنی چەندین پرسی پەیوەست بە بواری ئابووریو پەیوەندییە هەمەلایەنەكانی نێوان هەردوولا.
وەفدی یاروەری سەرۆك بارزانی، بریتین لە، مەسروور بارزانی راوێژكاری ئاژانسی پاراستنی ئاسایشی هەرێمی كوردستانو فوئاد حوسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمو ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سرووشتییەكانی حكومەتی هەرێمو فەلاح مستەفا بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمو هێرش موحەڕەم سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان، لەگەڵ چەندین راوێژكار.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
پۆلیتەکنیکی سلێمانی پلاتفۆرمێک بۆ ماستەرنامە و تێزی دکتۆرا دروستدەکات
08:23 PM - 2026-06-08 -
قوباد تاڵەبانی: یەكێتی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پێگەیەكی بەهێزی هەیە
05:37 PM - 2026-06-08 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال پێشمەرگەو تێکۆشەرێکی دێرین بەسەردەکاتەوە
04:31 PM - 2026-06-08 -
ڕفعەت عەبدوڵا: گرنگە گیانی برایەتی و پێکەوە ژیان قوڵبکەینەوە
03:22 PM - 2026-06-08
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: پێشكەوتن و گەشەسەندن بێ بەشداری گەنجان بەدی نایەت
06:49 PM - 2026-06-08
سەرۆك بافڵ: هەوڵەكانی یەكێتی بۆ دوورخستنەوەی گرژییەكانە
03:12 PM - 2026-06-08
حاجییانی کوردستان بەڕێگای وشکانی دەگەڕێنەوە
10:52 AM - 2026-06-08
مەکتەبی سیاسی: حاجی ئاسۆ لە رووداوێکی تەمومژاویدا شەهید کرا
09:20 AM - 2026-06-08
زۆرترین خوێنراو
-
جێگری سەرۆکی هەرێم پێشوازیی لە راوێژکاری سەربازیی بەریتانیا دەکات
کوردستان 01:42 PM - 2026-06-08 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:56 AM - 2026-06-08 -
سەرۆک بافڵ: داوای یەکێتی داوای خەڵکە
کوردستان 11:38 AM - 2026-06-08 -
گرژییەکانی نێوان ئیسڕائیل و ئێران دەستیپێکردەوە
جیهان 11:12 AM - 2026-06-08 -
حاجییانی کوردستان بەڕێگای وشکانی دەگەڕێنەوە
کوردستان 10:52 AM - 2026-06-08 -
ژمــــــارە 4
بیروڕا 10:50 AM - 2026-06-08 -
نرخى نەوت بەرزدەبێتەوە
جیهان 10:35 AM - 2026-06-08 -
نرخى زێڕ دادەبەزێت
کوردستان 09:47 AM - 2026-06-08







دابەزێنە

