لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن بایكۆتی كۆبونه‌وه‌كه‌ی په‌رله‌مان و حزبه‌كان ده‌كه‌ن
kurdistani 04:02 PM - 2013-06-19
كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ حزبه‌كان به‌بێ ئۆپۆزسیۆن ده‌بێت
لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن رایده‌گه‌یه‌نن به‌شداری ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه ناكه‌ن كه سه‌عات چواری ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 19-6 له‌ته‌لاری په‌رله‌مانی كوردستان له‌نێوان سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و نوێنه‌ری ئه‌و حزب و لایه‌نه سیاسیانه‌دا ده‌بێت كه نامه‌یان له‌باره‌ی ده‌ستوره‌وه ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم كردوه.
له‌وباره‌یه‌وه كاردۆ محه‌مه‌د سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی كوردستان به PUKmedia ی وت: ئێمه وه‌ك فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان دوو كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ئه‌نجامدا له‌باره‌ی ئه‌و نامه‌یه‌ی كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه ره‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كرا‌و بوو تیایدا سه‌رنج و تێبینی لایه‌نه‌كانی له‌سه‌ر پرسی ده‌ستور تێدا خرابویه‌ڕوو تا میكانیزمێك بۆ مامه‌ڵكردن له‌گه‌ڵ نامه‌كه بدۆزینه‌وه، به‌ڵام هیچ ئه‌نجامێكی نه‌بوو، ده‌بێت په‌رله‌مان وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی ره‌سمی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و نامه‌یه بكات.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان راشیگه‌یاند: لایه‌نه‌كان ده‌ڵێن نوێنه‌ره‌كانمان له‌په‌رله‌مانه، بۆیه پێویست به‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه ناكات، وه‌ك ئۆپۆزسیۆنیش پێمانوایه ده‌بێت په‌رله‌مان خۆی كۆبوونه‌وه بكات و بڕیاری خۆی بدات، بۆیه نوێنه‌رمان به‌شداری له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ناكات.
لای خۆشیه‌وه عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی له‌په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌وه‌ی بۆ PUKmedia رونكرده‌وه كه له‌كاتی كۆبوونه‌وه‌كانی پێشتریاندا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له‌سه‌ر نامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم داوای لیژنه‌یه‌كی په‌رله‌مانیان كردوه، به‌ڵام پارتی دیموكراتی یكوردستان پێداگیری له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌یه‌ك كردوه له‌نێوان سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و فۆاكسیۆنه‌كان و نوێنه‌ری حزبه‌كان و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی نوسینه‌وه‌ی ده‌ستور، به‌ڵام وه‌ك ئۆپۆزسیۆن پێمانوایه ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه پێویست نیه‌و سه‌رۆكی هه‌رێم له‌نامه‌كه‌یدا سه‌رنج و تێبینی لایه‌نه‌كانی له‌سه‌ر پرسی ده‌ستور ناردوه بۆ په‌رله‌مان، هیچ خاڵێكی تازه نیه كه جێی باسكردن و قسه‌كردنی بێت له‌سه‌ری، بۆیه به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سه‌عات چواری ئه‌مڕۆ ناكه‌ین.
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
هەرێم کاردەكات بۆ هاوتاکردنی مووچەی زیندانیانی سیاسی لەگەڵ بەغداد
05:23 PM - 2026-06-09 -
هەڵمەتی پاککردنەوە بۆ سەیرانگای زێوێ ئەنجامدەدرێت
03:43 PM - 2026-06-09 -
لەسێ ڕووداوی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و شەش کەس برینداربوون
01:20 PM - 2026-06-09 -
لە عیراق 145 حاڵەتی توشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمار کراوە
11:37 AM - 2026-06-09
ئەمانەش ببینە
جیهان 08:18 PM - 2026-06-09 ترەمپ: هەلیکۆپتەرەکەمان لەلایەن ئێرانەوە بەئامانج گیراوە و وەڵام دەدەینەوە
قوباد تاڵه‌بانی و ئالیسیا ڕیكۆ پێرێز: ده‌بێت هه‌رێم و عیراق پێكه‌وه هاوكاربن
05:06 PM - 2026-06-09
وەزارەتی ناوخۆ چاودێری ئەلیکترۆنیی 7 ملیۆن ئۆتۆمبێل دەکات
02:03 PM - 2026-06-09
وەزارەتی دارایی وەڵامی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەداتەوە
11:28 AM - 2026-06-09
ترەمپ:ئیسرائیل جارێکی دیکە جەنگ لەگەڵ ئێران ناکات
08:54 AM - 2026-06-09
زۆرترین خوێنراو
-
لەسێ ڕووداوی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و شەش کەس برینداربوون
کوردستان 01:20 PM - 2026-06-09 -
لە عیراق 145 حاڵەتی توشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمار کراوە
عیراق 11:37 AM - 2026-06-09 -
وەزارەتی دارایی وەڵامی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەداتەوە
کوردستان 11:28 AM - 2026-06-09 -
كوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 10:57 AM - 2026-06-09 -
هێوربوونەوەی ئاڵۆزییەکان نرخی نەوت دادەبەزێنێت
جیهان 10:57 AM - 2026-06-09 -
هەلیکۆپتەرێکی جەنگیی ئاپاچی ئەمریکی لە نزیک گەرووی هورمز کەوتەخوارەوە
جیهان 10:53 AM - 2026-06-09 -
ترەمپ:ئیسرائیل جارێکی دیکە جەنگ لەگەڵ ئێران ناکات
جیهان 08:54 AM - 2026-06-09 -
پۆلیتەکنیکی سلێمانی پلاتفۆرمێک بۆ ماستەرنامە و تێزی دکتۆرا دروستدەکات
کوردستان 08:23 PM - 2026-06-08



.jpg)
.jpg)

.png)
دابەزێنە

