riklam

وەزیری داد: ناهێڵین بەعسییەكان كار بۆ وەرگرتنەوەی موڵكەكانیان بكەن

kurdistani 02:43 PM - 2013-06-19
شێروان حەیدەری وەزیری دادی هەرێمی كوردستان

شێروان حەیدەری وەزیری دادی هەرێمی كوردستان

لەڕێگەی پڕۆژە یاسایەكەوە كە ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران كراوە، رێگری لەو بەعسییانە دەكرێت كە لەڕێی دادگاكانەوە هەوڵی وەرگرتنەوەی ئەو موڵكانە دەدەن، كەپێش راپەڕین لەسەریان تاپۆ كراوەو دوای راپەڕین لێیان وەرگیراوەتەوە.

شێروان حەیدەی وەزیری دادی هەرێم لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، كە لە دیوانی پارێزگای سلێمانی لەگەڵ پارێزگار بۆ كەناڵەكانی راگەیاندن بەسترا، ئاشكرایكرد: لە كۆبوونەوەی سەرۆكی حكومەتی هەرێم لەگەڵ بەڕێوەبەری فەرمانگەكانی سلێمانی، یوسف محەمەد سەرۆكی شارەوانی سلێمانی ئاماژەی بە چەندین حاڵەت كرد كە لەڕێگەی پارێزەی كوردەوە بەعسییەكان هەوڵی بەدەستهێنانەوەی ئەو زەوی و موڵكانە دەدەن كە كاتی خۆی حكومەتی عیراق لەسەریان تاپۆی كردووە.

وتیشی: بۆ ئەو مەبەستە لەڕێگەی پڕۆژە یاسایەكەوە كە ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران كراوە، رێگری لەو بەعسییانە دەكرێت كە لەڕێی دادگاكانەوە هەوڵی وەرگرتنەوەی ئەو موڵكانە دەدەن، كەپێش راپەڕین لەسەریان تاپۆ كراوەو دوای راپەڕین لێیان وەرگیراوەتەوە.

لەلایەكی ترەوە شیروان حەیدەری وەزیری دادی هەرێم بەئامادەبوونی بەهرۆز محەمەد ساڵح پارێزگاری سلێمانی لەگەڵ بەڕێوەبەری فەرمانگەكانی وەزارەتی داد لە پارێزگای سلێمانی كۆبووەوە.

لەو كۆبوونەوەیەدا كێشەو گرفت و پێشنیاری ئەو فەرمانگانە تاوتویكراو دووپاتكرایەوە كە دەبێت بەڕێوەبەری فەرمانگەكان هەموو ئەو دەسەڵاتانەی بۆیان دابەزێنراوە جێبەجێی بكەن و هەوڵی كەمكردنەوەی رۆتین بدەن.

لە بەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا پارێزگاری سلێمانی گرفتی كاتی وەرگرتنی مامەڵەی لە دادنوسەكان خستەبەر باس و بڕیادرا بە هاوكاری وەزارەتی دارایی، رێنماییە داراییەكانی ئەو بوارە چارەسەر بكرێت و وەرگرتنی مامەڵە لە دادنوسەكان درێژ بكرێتەوە تا كۆتایی دەوامی رەسمیی.


PUKmedia راگەیاندنی پارێزگای سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket