riklam

دوو تاوانباری ماده‌ی هۆشبه‌ر دادگایی ده‌كرێن

kurdistani 02:37 PM - 2013-06-19
هه‌ردوو تاوانباره‌كه‌ خه‌ڵكی ئێرانن

هه‌ردوو تاوانباره‌كه‌ خه‌ڵكی ئێرانن

به‌تاوانی به‌كارهێنان و بازرگانیكردن به‌ ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه‌، دوو تاوانبار به‌ یه‌ك ساڵ زیندانیكردن و غه‌رامه‌ی 150 هه‌زار دینار سزادران.
به‌گوێره‌ی راگه‌یاندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، كه‌ كۆپییه‌كی بۆ PUKmedia نێردراوه‌، دوو تۆمه‌تبار به‌ناوه‌كانی (فوئاد حه‌بیب اللـه‌ ئه‌حمه‌د) له‌دایكبووی ساڵی 1981 سنه‌ و (ئیقبال فه‌ریدون عه‌لی) له‌دایكبووی ساڵی 1979 كامیاران، رۆژی 16/2/2013 به‌تۆمه‌تی به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر، له‌شارۆچكه‌ی پێنجوێن ده‌ستگیركران و له‌كاتی ده‌ستگیركردنه‌كه‌یاندا بڕێك حه‌ب و ماده‌ی هۆشبه‌ریان پێگیرا.
راگه‌یاندراوه‌كه‌ی ئاسایشی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، پاش ئه‌وه‌ی دۆسیه‌كه‌یان ره‌وانه‌ی دادگای تاوانه‌كانی سلێمانی كرا به‌مه‌به‌ستی دادگاییكردنیان، له‌ڕۆژی 16-6، له‌لایه‌ن دادگای تاوانه‌كانی سلێمانییه‌وه‌ و به‌پێی ماده‌ی (14/ مخدرات) به‌تاوانی به‌كارهێنان و بازرگانیكردن به‌مه‌وادی هۆشبه‌ر، هه‌ردوو تاوانباره‌كه‌ به‌زیندانیكردن بۆماوه‌ی یه‌ك ساڵ و غه‌رامه‌كردنیان به‌بڕی 150 هه‌زار دینار سزادران.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket